کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم ناتوانن هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسى دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ که‌رکووک ڕایگه‌یاند، کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم به‌هۆى به‌سه‌رچوونى ماوه‌که‌یان ناتوانن هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار حاجى حه‌مه‌ به‌رپرسى دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتى ڕایگه‌یاند: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی ماوە بەسەرچوو ناتوانێت هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات بە هۆی ڕێکارە یاسایەکان .

ناوبراو کە هاوکات ئەندامى مەکتەبى سیاسیشە وتیشى، پێویستە هەمواری یاساکە بکرێت یان ماوەکەیان بۆ درێژ بکرێتەوە یان کۆمسێۆنێکی تازە دیاری بکرێت.

News Code 5259

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha