فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان: لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی هەرێمدا نین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای ده‌كات كه‌ حزبه‌كه‌ی‌ بەھۆی کەمیی کاتەوە لەگەڵ ھەمواریی یاسای ھەڵبژاردندا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەماڵپەڕی حزبه‌مه‌ی‌ ڕاگەیاندووه‌: "لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن ھەر فراکسیۆنێک داوای ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن بکات، ئەوە پێویستە پڕۆژەی ھەبێت و پڕۆژەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان بکات، ئەمە لە دواین کۆبوونەوە بۆچوونی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بووە.''

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت: "ئێمە وەک پارتی لەگەڵ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن نین، چوونکە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن کاتی پێویستە و کاتیش درەنگە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن بدرێت.''

زانا مەلا خالید ئاماژەی به‌ئەوەش کردووه‌، "ھەر پڕۆژەیەک لەلایەن ھەر فراکسیۆنێکەوە پێشکەش بکرێت بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، ئەوە پێویستە ڕێککەوتنی سیاسیی لەسەر ھەبێت و ئێمەیش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیایی ئەوەمان بە لایەنەکان داوە کە زۆرینەی خۆمان ناسەپێنین لەسەر ھیچ پڕۆژەیەک بۆ ھەمواری ھەڵبژاردن".

News Code 5202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha