بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێکدا بەشارپرێسی ڕاگەیاندووە: "تائێستا چەندجارێک لەڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە سستی کارەکانی دەستەی دەستپاکیمان گەیاندۆتە دەستەی دەستپاکی و پرسیاری ئەوەمان کردووە، بۆ لە عێراق دەستەی دەستپاکی کاریگەرترە لە هەرێم".
دهشڵێت: "ئەم هەموو دۆسیەی گەندەڵی و قاچاخچێتیە ڕۆژانە دەوروژێندرێت، پێویست بوو لەبەرامبەردا ئەوانەی هەڵدەستن بەدۆسیەی گەندەڵی ڕاپێچی دادگا بکرێن، بەڵام دەستەی دەستپاکی لە هەرێم، تەنها بەهەیکەل دامەزراوەیە و دەستەیێکی دەستەمۆکراوی حزبە و کاری گەورەی لێ چاوەڕوان ناکرێت".
بهوتهی ئهو پهرلهمانتاره دەستەی دەستپاکی لە هەرێم تائێستا لەو ڕووەوە هەنگاوێکی ئەوتۆی نەناوە کە شیاوی ئاماژەپێکردن بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment