پەرلەمانی کوردستان لە چارەنووسی داهاتە نەوتییەکان ناکۆڵێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، کە نرخی نەوت دادەبەزێت حکوومەت پەنا بۆ هەموو جۆرە لێبڕینێک دەبات، بەڵام کە بەرز دەبێتەوە خۆی دەکات بە کەڕەی شەربەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دیقەتی دوو ڕاستیی زۆر تاڵ بدەن: یەکەم هەرکات نرخی نەوت داببەزێ بەناو حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەنا بۆ هەموو جۆرە لێبڕین و کەم کردنەوەیەک دەبات و هەموو شتێکیش بەو پاساوەوە دوا دەخات دیارترینیان یاسای بوودجە، کەچی کە نرخی نەوت بەرزە خۆی دەکات بە کەڕەی شەربەت.

باسی لەوەش کردووە، لە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەماندا کام دانیشتن و هەوڵە جدییە هەیە بۆ ئەو تاڵانییەی لە داهاتی نەوتی هەرێم دەکرێت؟! داهاتی گەورە لە نەوتەوەیە، کەچی قسەی زیاتر لەسەر گومرگ و داهاتی نانەوتییە، کە حەتمەن ئەوەشیان گرنگە بکرێت بەڵام نەک لەسەر حسابی بێدەنگ بوون لە مەلەفی نەوت.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو هێمای بۆ ئەوەش کردووە، ئەم کابینە سێ قۆڵییەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان، یەکێکە لە خراپترین کابینەکانی حکوومەت نەک هەر تەنها لە دیزە بەدەرخۆنەکردنی داهاتی نەوت بەڵکوو لە بارگران کردنی شانی هاوڵاتی و کاسبکاران بە زۆرترین باج و سەرانەی نایاسایی.

News Code 4731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha