بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ژمارەیەک ڕاوێژکاری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی حکوومەت لەو کۆبوونەوەیەدا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ''وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکەینەوە کە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستووری عێراق نییە و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نادەستوورییە".

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاماژەی بەوە دا کە ماددەکانی 110 و 111 و 112ی دەستووری عێراق ئەو مافەی بە هەرێمی کوردستان داوە و گوتیشی: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری نەوت و غاز لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوام دەبێت".

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەش گوتی: ''ئەمە کۆبوونەوەی دیکەشی بەدوادا دێت بۆ ئەوەی لایەنە یاساییەکان بابەتەکە هەڵبسەنگێنین".

News Code 5246

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha