بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندی حکوومەت لەو کۆبوونەوەیەدا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ''وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکەینەوە کە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستووری عێراق نییە و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نادەستوورییە".
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاماژەی بەوە دا کە ماددەکانی 110 و 111 و 112ی دەستووری عێراق ئەو مافەی بە هەرێمی کوردستان داوە و گوتیشی: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری نەوت و غاز لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوام دەبێت".
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەش گوتی: ''ئەمە کۆبوونەوەی دیکەشی بەدوادا دێت بۆ ئەوەی لایەنە یاساییەکان بابەتەکە هەڵبسەنگێنین".
Your Comment