بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردسان ڕەتی دەکاتەوە پشتگیری لە هەڵویستی پارتییان کردبێت لە پرسی هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وان پشتگیریی هه‌ڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستان بکه‌ن له‌ پرسى هه‌ڵبژاردندا و وتی کاتێک لەگەڵ فرە بازنەیی نین، مانای پشتگیریی لایەنێک نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا وەرتێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی ‌و وته‌بێژى بزووتنەوەی ئیسلامی جه‌ختی کردۆته‌وه‌، "لەپێناو پاراستنی دەنگی ھاوڵاتییانی کوردستاندا ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ یەک بازنەی ھەڵبژاردنین ‌و پێمانوایە پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، تێبینیشمان لەسەر بەڕێوەچوونی حوکمڕانی ھەیە، بۆ ڕزگاربوونی کوردستان، بژاردە ئەوەیە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت".

عەبدوڵڵا وەرتێ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ‌و وته‌بێژى بزووتنەوەی ئیسلامیی له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "کاتێک لەگەڵ فرە بازنەیی نین مانای پشتگیریی لایەنێک نییە، بەڵکوو ڕا و بۆچوونی حزبەکەمانە لەوبارەیەوە".

باسى له‌وه‌ش کردووه‌، "ئێمە پێمان وایە پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت ‌و یەک بازنەش بێت، چوونکە حزبەکانی دەسەڵات حکومڕانیەکی نابەرپرسانە دەکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش بۆ ئەوەیە چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشەیی لەو شێوازە حکومڕانیە بکرێت ‌و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ‌و ڕاپرسیش بدرێتە کەسانی بێلایەن ‌و دووربخرێتەوە لە هەیمەنەی حزبی، چوونکە ئەوەی ئێستا هەیە نیشانەی پرسیاریان لەسەرە و لەژێر چەتری ئەوانەدا هەڵبژاردنێکی پاک‌ و بێلایەن بەڕێوەناچێت.

News Code 5662

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha