بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ـ عێراق واژۆ کرد.
ئەوەش هاتووە، "لە فەرمانه هەرێمییهکهدا هاتوە کە بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005، یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ـ عێراق هەموارکراو، ڕۆژی 1/10/2022 وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا".
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، بەپێی فەرمانەکە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک پەرلەمان، حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، دەست بە ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن.
Your Comment