-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە پاڵنەر بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
-
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان:
خۆپیشاندانی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان ئاراستەیەکی سیاسییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایدهگهیهنێت، بایكۆتى مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان ئاراستهیهكى سیاسییه و مهبهستیش لێى دواخستنى كۆنگرهى یهكێتی مامۆستایان بوو.
-
هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی داهاتوو/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە سێ دەیە لە تەمەنی دەسەڵاتدارێتیی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هەوراز و نشیوی فراوانەوە تێدەپەڕێت؛ گۆڕانی ڕەژیمی بەعس بۆ فیدراڵی، بەشداریی کورد لە دەسەڵاتی سیاسیی عێراق، پەسەند کردنی زمانی کوردی وەکوو زمانی دووهەمی وڵات و ئاوڕدانەوەی ناوچەیی جیهانی لە هەرێمی کوردستان، دەسکەوتەکانی کوردانی عێراق بووە لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا.
-
بارزانی و تاڵەبانی پێکەوە سازیان بەڵام نەوەی ئێستا دوورن لەو ئەگەرە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەکیر ئایدۆغان لە پێگەی ئەمواج میدیا ڕاپۆرتێکی شیکاریی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا باسی لە پێوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کردووە لەگەڵ دیکەی ڕەوتە کوردییەکاندا ئەوەش لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ و ئاماژەی کردووە بە ئەوە هەڕەشانەی لەسەر دەسکەوتی کوردەکانی عێراق هەیە.
-
بافڵ تاڵەبانی:
پێویستە کورد نەچێتە سەنگەری نێوان لایەنە ناکۆکەکانی ناوچهکه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بهپێویستی دهزانێت، کورد نەچێتە سەنگەری نێوان لایەنە ناکۆکەکانی ناوچهکه و ئارامیی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.
-
بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان:
عەقڵییەتێک لە بەغدا قۆڕخکارە و فیدڕاڵییەت لە عێراق جێبەجێ نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتەکانیان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک کۆک بوون لەسەر ئەوەی سیستەمی فیدڕاڵییەت لە عێراق جێبەجێ نەکراوە و عەقڵییەتێک لە بەغدا باوەڕی بە چڕکردنەوەی دەستەڵاتەکان هەیە لە ژێر چنگی حکوومەتی ناوەند.
-
مەسروور بارزانی:
پەرەسەندنەکانی عێراق مەترسی ناسەقامگیری لێدەکەوێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند، بەردەوامیی پێشێل کردنی دەستووری عێراق و پابەندنەبوون بەو رێککەوتنەی پێکهێنانی ئەم حکوومەتەی ئێستای لێکەوتەوە، مەترسی ناسەقامگیری و دووبارە سەرهەڵدانەوەی تایفەگەریی دەکەوێتەوە.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی:
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سەرۆکی پەرلەمان جەمسەربەندی لە عێراق دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی دواین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سهبارهت به محهمهد حهلبووسى، دەڵێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لاوازیی دامەزراوەکان و بێتوانایی دامەزراوەکان نیشان دەدات لەمکاتەدا.
-
نێچیرڤان بارزانی:
دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرابا، ئەزموونی ئازادی لە عێراق زۆر باشتر دەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی ههرێمی کوردسنان رایگهیاند، کلیلی سهرکهوتنی عێراق چارهسهرکردنی کێشهکانی ههرێمی کوردستانه و ئهوانیش ئامادهن بهپێی دهستور کێشهکان چارهسهر بکرێت.
-
سیاسەتوانی کورد:
نابێت کورد بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق قبووڵ بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارەکانی هێندەی چوارچێوەی سیاسیان هەیە یاسای نین.
-
ئیلهام ئەحمەد:
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەرگیز نابێتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی تورکیا
بەشی سووریا- سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری MSD ئاماژەی بە ئاشتیخوازانە بوونی پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کرد و وتی ئەم ئیدارەیە هەرگیز نابێتە مەترسی بۆسەر تورکیا.
-
ڕووداوەکانی غەززە لە زاری کوردێکی دانیشتووی ئەو شارەوە
ئیبراهیم کوردی هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتووی غەزەیە کە زیاتر لە سەدەیەکە باو و باپیرانی لە عێراقەوە چوونەتە فەلەستین دەڵێت: ژمارەیەکی زۆری خێزانی کورد لە غەزە دەژین، وەک هاوڵاتیانی دیکەی غەززە لە دۆخێکی سەختداین، دۆخی ژیانمان لەسەرووی هێز و توانای مرۆڤەوەیە، هیچ مرۆڤێکی سەر زەوی ناتوانێت بەرگەی ئەم نەهامەتیانە بگرێت، ئاو و کارەبا و سووتەمەنیمان نییە، خۆراکمان نەماوە، تەنها لە چاخی سەرەتاییدا مرۆڤ بەم جۆرە ژیاوە، ئەمڕۆ بە منداڵەکانم وت ئیتر بە ئاو و خورما خۆتان تێر بکەن، بۆردوومانی غەزە ژیانی وەستاندووە، ناتوانین لە ماڵەکانمان بێینە دەرەوە، بە تۆن مووشەک بەسەرماندا دەبارێت.
-
لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا:
ڕێبەری باڵای شۆڕش: عێراق دەتوانێت ڕۆڵی تایبەتی هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەو قەتلوعامەی لە غەززەدا دەکرێت
بەشی ئێران- محهمهد شیاع سوودانی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهدیدارێکدا لهگهڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگهیاند، عێراق ههموو ههوڵێک دهدات بۆ پهیوهندی کردن لهگهڵ وڵاتانی برا و دۆست، بهمهبهستی ههماههنگی ههڵوێستهکان و گرتنهبهری ههنگاو بۆ سنووردارکردنی دهستدرێژییه بهردهوامهکانی دژی گهلی فهلهستین.
-
تورکیا هەوڵ دەدات ئەندامانی زیندانیکراوی داعش لە زیندانەکانی کوردستانی سووریا ڕزگار بکات
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات ئاماژەی داوە بە هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەڵێت تورکیا هەوڵ دەدات زیاتر لە ۱۰ هەزار ئەندامی زیندانیکراوی داعش لە زیندان ڕزگار بکات.
-
ئەندامێکی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان:
خاڵی لاوازی کورد سەرکردەکانیەتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرکردایەتی کورد هەمیشە لە سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی بێ ئاگا بوون، دەرفەتی زۆریان لەدەستداوە و چاوەڕێی دەرفەتی دیکەیان کردووە.
-
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
واجبە لەسەر دەوڵەتانی ئیسلامی بەپێی توانای خۆیان هەوڵ بدەن بۆ پشتگیری لە قەزیەی فەلەستین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت واجبە لەسەر دەوڵەتانی ئیسلامی بەپێی توانای خۆیان هەوڵێک بدەن بۆ پشتگیری لە فەلەستین تەنانەت وڵاتانی وەکوو سووریا و لوبنان کە لە دۆخێکی سەختدان.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانیدا:
مام جەلال سەلماندی کە عێراق لەلایەن تاکە حزبێک حکوم ناکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: دەتوانن سەرجەم کێشە و ئاڵنگارییەکانی ئێستای هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
-
بافڵ تاڵەبانی لە کۆنگرەی پێنجی حزبەکەیدا:
یەکڕیزی و ئاشتی لە کوردستان و عێراق دەپارێزین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکەیدا لە سلێمانی رایگەیاند، دەبێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەموو هێزە عێراقی و کوردستانییەکان بەهێزتر بکەن.
-
پهیامی لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی کۆنگرەی یەکێتی:
کودەتاچییەکان ئێمەیان لە یەکێتی دابڕاند/ لیستمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی کۆنگرەی یەکێتی رایگهیاند وەک یەکەمین هەنگاو بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان دەکەن و لیستێکی گەل پەسەند رادەگەیەنین.
-
بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا:
تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستان نیمچە دەوڵەتێک بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دڵشاد ئەنوەر بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی دەنووسێت: تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ساڵی ۲۰۱۷، هەرێمی کوردستان تەنها هەرێمێک نەبوو لە چوارچێوەی عێراق دا، بەڵکوو نیمچە دەوڵەتێک بوو، تەنها بەناویش لە چوارچێوەی عێراقدا بوو.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی:
چالاکییەکانی میت مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکی سهركردایهتیی یەکێتی رایگەیاند، چالاکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، ئەوەش مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردوە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
کێشەی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق، دەبێت لە بەغدا چارەسەر بکرێت
بەشی جیهان- محەمەد شیاع سوودانی لە ئەمریکا لە دیدارێکی میدیایدا باسی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدای کرد.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
ئابووری سهربهخۆ بۆ هەرێم ههڵهیهکی کوشنده بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگهیاند: ئابووری سهربهخۆ یهکێکه لهو ههڵه کوشندانهی که لە هەرێمی کوردستان کرا.
-
لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی:
نەبوونی یەک لیستی دەبێتە هۆی سووتانی دەنگی کوردەکان لە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەتیف نێروەیی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: ئەگەر کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکدا بکردایەت دەبووە هێزی سەرەکی و بێڕەکابەری ئەو پارێزگایە. ئەگەرچی ئەوش نەکرا هێشتا یەکێتی حزبی یەکەمە لە کەرکووک و دەتوانێت پۆستی پارێزگار بەدەست بێنێت.
-
لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی: 31ی ئاب خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی پارتیەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوند مەلا مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە بابەتی 31ی ئاب کرد و ڕایگەیاند:31ی ئاب خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی پارتیەوە و هەر کەسێک شانازی بە مێژووی خەیانەت و خەیانتکاری لە میللەتێکدا بکات و هەر کەسێک دوایان بکەوێت ئەوا ئەو کەسانەن کە بیر لەوە دەکەنەوە هەر کاتێکی تر پێیان بکرێت خەیانەت لە میللەتەکەیان بکەن.
-
ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەربەخۆ بوونی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای لێدوانێكى ڕێکخەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی هەرێمی كوردستان سهبارهت بهپرسى دهسهڵاتى دادوهرى و دادگاكان له ههرێمى كوردستان كه ڕایگهیاند، دادگاکان لە هەرێم سەربەخۆن و هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکیش بۆیان نییە دەست لە کاروباریان وەربدات، سهرۆكى ههرێم ڕایگهیاند: "دادگاکان لەژێر گوشاری سیاسیدان و دەسەڵاتی دادوەری ڕووبەڕووی تەحەدیات و کێشەی گەورە دەبێتەوە".
-
بەختیار عەلی: کورد دەوڵەتی لەبەر پەرتەوازەیی خۆی بۆ دروست نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەختیار عەلی نووسەر و بیرمەندی ناوداری کورد ڕایگەیاندووە یەکێتی و پارتی ئۆپۆزسیۆنیان لە هەرێمی کوردستان بۆ قەرەقۆزێک گۆڕیوە شایەنی گاڵتە و پێکەنینە.
-
بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکی هۆشداری لە داهاتووی هێزی پێشمەرگە دەدات
بەشی جیهان- جاناتان لورد هۆشداری دەدات کە بەهۆی کێشەناوخۆییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان ڕەنگە دوای کۆتایی هاتنی یارمەتییەکانی ئەمریکا، داڕووخانی هێزەکانی پێشمەرگە ڕووبدات.
-
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەڵمانیا:
هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینم بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا
بەشی جیهان- یووشکا فیشر بڕوای وایە کە بەئاوڕدانەوە لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت کردنی کوردەکان لەلایەن دەسەڵانی ئەردۆغانەوە، هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینێت بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
کەركووک شاری پێکەوە ژیانه به ناسنامەی كوردستانی/ پێویستە بە حوکمی جیران بوونمان لەگەڵ ئێران و تورکیا لەسەر بنەمای مافەکانی جیرانێتی ڕێکبکەوین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس باسی زەروورەتی ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئێران و تورکیا لەسەر مافەکانی جیرانیەتی دەکات و سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاش و ئامادەکاریی یەکێتی بە تایبەت لە شاری کەرکووک دەڵێت: یەکێتیی نیشتمانی لە دوای هەڵبژاردنی ڕابردوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە حازرییدایە بەتایبەتی بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان کە تایبەتمەندییان هەیە.