بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاندبوو، لە هەرێمی کوردستان دادگاکان دەسەڵاتی سەربەخۆن و بڕیاری یاسایی خەسڵەتێکی تایبەتمەندە بەجومگەی هەرەمی دادوەری و هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکیش بۆی نییە دەستوەردان لەکاروباری دادگا بکات.
بەڵام لەڕێوەڕەسمی دەرچوونی ۶۰ کەس لەخولی پەیمانگەی دادوەراندا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم وتی: "ناڵێین هیچ کێشە و گوشارێکی سیاسی لەبەردەم سەربەخۆیی دادوەرییدا نییە، بهڵام دهمهوێت بڵێم کار بۆ چاککردنی دەکەین، دەبێت دادوەران قبووڵی نەکەن هیچ لایەن و دەسەڵاتێک هیچ بەسەریاندا بسەپێنێت و نابێت ڕێگە بدەن دەستوەردان لەکار و بڕیارەکانیان بکرێت".
بارزانی جهختیشیكردهوه، "بێگومان نەمانوتووە و ناڵێین لە هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەک لەبەردەم سەربەخۆیی دادوەری و سەروەریی یاسادا نییە؛ ناڵێین هەموو شتێکی دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر هیچ گوشارێکی سیاسییدا نییە، کێشە و ئاڵنگاری جدی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری هەیە کە پێویستی بەچاککردنەوەو چاکسازییە".
لاى خۆیشیهوه حاكم شێخ لهتیف پسپۆڕی یاسای دهستوریی له فهیسبووكى خۆى نووسیویهتى: "هەندێ بەڕێز داوایان لەبەندە کردبوو وەڵامێکی بهرپرس حكوومیهكه بدەمەوە، بەڵام پێموایە ئەوە باشترین وەڵامە لەسەر زاری خۆیانەوە (وشهد شاهد من اهله)، ئەوە جگە لە قسەکانی سەرۆک و ئەندامانی باڵای هەردوو حزب کە هەریەکەیان چەندینجار وتوویانە، دادگامان نییە یان دادگامان سووک کردووە و چەندین وتەی تری لەوجۆرە".
ناوبراو دهشڵێت: "دیارە بۆچوون و هەڵوێستی من دیارە و لە چەندین بۆنەدا ڕامگەیاندووە سەبارهت بەم پرسە گرنگە، بەپێویستم نەزانی دووبارەی بکەمەوە، تەنها وتەکانی خۆیان دەرخەری واقیعەکەن".
Your Comment