بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆڕبەندی چوارەمی مێپس ڕایگەیاند: دواین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بە لابردنی حەلبووسی، بەڕاستی هاوشێوەی نەبووە، ئەمە جەمسەربەندی لە عێراقدا دروست دەکات، کێشە لە عێراقدا دروست دەکات، بەڕاستی نادادپەروەرانە بوو، نایاسایی بوو، ئەمە لاوازیی دامەزراوەکان و بێتوانایی دامەزراوەکان نیشان دەدات.
ناوبراو وتیشی: لەم کاتەدا ئێمە بەرەو چەند هەڵبژاردنێک دەچین، هەروەها دۆخی ناوچەکەش باش نییە، ئەم بڕیارە لەم کاتەدا باش نییە، زۆر هەڵەیە، دەبێت شتێکی هەڵە ڕوویدا بێت.
Your Comment