بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای میدیایی شارپرێس لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای تورکیاوە دەڵێت :"تورکیا ئامانجی لەنێو بردنی گەل و دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان گەل و ئیدارەی خۆسەرە لەرێگای لەنێوبردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە".
ناوبراو دەشڵێت: "ئەو شتانەی خەڵک لە ئارامی و ئاسایشدا دەهێڵنەوە ژێرخان و ئابوورییە، بۆیە بۆ ئەوەی خەڵک کۆچ بکات، دەوڵەتی تورکیا ژێرخان و ئابووریی کردووەتە ئامانج".
ساڵح موسلیم ئاماژە بەوەش دەکات: "تورکیا هەوڵی شکاندنی زیندانەکانی دیلەکانی داعش دەدات و شانەکانی داعش هێشتا پەیوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە و تورکیا چەک و پاڵپشتی ماددییان پێدەدات".
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات دەشڵێت: "لە ئێستادا ۱۰-۱۲ هەزار دیلی داعشی هەیە، لە ئێستاشەوە هەوڵی تورکیا هەیە، جا لە قامیشلۆ بێت یان لە هەر شوێنێک دیلەکانی داعش هەبێت، هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچانە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ ئەوەی ئەو داعشانە هەڵبێن".
Your Comment