بەختیار عەلی: کورد دەوڵەتی لەبەر پەرتەوازەیی خۆی بۆ دروست نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەختیار عەلی نووسەر و بیرمەندی ناوداری کورد ڕایگەیاندووە یەکێتی‌ و پارتی ئۆپۆزسیۆنیان لە هەرێمی کوردستان بۆ قەرەقۆزێک گۆڕیوە شایەنی گاڵتە و پێکەنینە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار عەلی، نووسەر و ڕووناکبیری کورد، لە چاوێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی لەسەر ئەزموونی حکومرانی کوردی و پرسی کورد لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمایەتی و ناوخۆی، دەڵێت: ئەزموونی حکومداریی کوردی لە کارەساتدا دەژی و یەکێتی و پارتی وەک دوو حیزبی دەسەڵات دۆخێکیان خوڵقاندووە کە خەڵک وابیر بکاتەوە شکستیان هێناوە و ئیدی بەو نزیکانە لە  کۆڵ خەڵک دەبنەوە، ئەوەش وەک جۆرە تلیاک و بەنج و ئەفیونێکە تا لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.

بەختیار عەلی سەبارەت بە جێگرەوە و بەدیلی یەکێتی و پارتی بۆ حوکمرانی بە ڕەشبیننەوە قسە دەكات و دەڵێت: هیچ جێگرەوەیەک نییە چوونکە تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش لە هەرێمی کوردستان گۆراوە بۆ قەرەقۆزێک، شایەنی گاڵتە و پێکەنین بێت لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە.

نووسەرە دیارەکەی کوردستان سەبارەت بەوەی بۆچی خەڵکی کوردستان بۆ مووچە پەنا دەبەن بۆ بەغدا، دەڵێت: هاووڵاتییەکی سادە کە دەبینێت سەرکردەکان هێزی خۆیان لە شەراکەتی ئابووری لەگەڵ مافیاکان وەردەگرن، پێی ڕەوا دەبێت بۆ مووچە دزراوەکەی خۆی بیر لە بەغداد بکاتەوە، تۆ ناتوانیت بە هاووڵاتییەک بڵێیت خائین کە منداڵەکانیت برسی­ کردوە، سامانی وڵاتەكه‌یت بەتاڵان بردووە.

بەختیار عەلی سەبارەت بەوەی کە دوای ۱۰۰ ساڵ لە پەیماننامەی لۆزان چۆن دەڕوانێتە گوتار و هەڵوێستی  سەرکردایەتی کورد، ئاماژە بەوە دەکات: لە دۆخی ئێستادا هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش ڕەزامەند بێت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، واقعی سیاسی کوردی هێندە پارچە پارچەیە، سیاسەتمەدارانی کورد هێندە ستەمکارن، ئەگەریان بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی لۆکاڵی کوردیش بچووک­ کردووەتەوە.

 

 

News Code 222028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha