بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی رایگه‌یاندووە: "ئه‌گه‌ر ناکۆکییه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵکبوایه ده‌ستخۆشیم لێده‌کردن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موی شتی حزبییه، مه‌ترسیی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌مان و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانیش ناڕازیین له‌م شێوازی حوکمڕانییه، گه‌نده‌ڵی کوردستان که مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه و له داعش مه‌ترسیدارتره له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌یه و به‌م شێوازه حوکمڕانییه هه‌رێم ناتوانێت به‌رده‌وام بێت چونکه ۷۳%ی ده‌نگه‌کان پێمان ده‌ڵێت که خه‌ڵک ناڕازییه له‌م حزبانه‌ی که ئێستا حوکمه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئێستا مه‌سروور بارزانی له‌سه‌ر حکومه و "ئیدیعای ئه‌وه ده‌کات که چاکسازی ده‌کات و دژی گه‌نده‌ڵی وه‌ستاوه‌ته‌وه، من خۆم ناتوانم قه‌ناعه‌ت به‌و قسانه بهێنم، له‌به‌رئه‌وه‌ی به به‌رچاومه‌وه رۆژانه گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت و خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵ له‌ده‌وروبه‌ری کاک مه‌سروریش هه‌یه که ده‌بوایه له ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌ستپێبکات، ده‌بێت له هه‌ره گه‌وره‌کانه‌وه ده‌ستپێبکات".
لاهوور شێخ جەنگی باسی له‌وه‌ش کرد، مه‌سروور بارزانی ده‌بێت "له کاک نێچیرڤان و ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌وه ده‌ستپێبکات له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانی هه‌ندێک شت کراوه که رۆژێک له رۆژان ده‌بێت لێپێچینه‌وه له‌وانه بکرێت، گرێبه‌ستی ۵۰ ساڵه له‌گه‌ڵ تورکیا تائێستا ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان و حزبێکی سیاسی تر له هه‌رێمی کوردستان جگه له پارتی دیموکراتی کوردستان و چه‌ند شه‌خسێک له‌ناو پارتی هه‌تا ئێستا نوسخه‌یه‌ک له‌م عه‌قده‌یه‌یان نه‌بینیوه".
لاهوور شێخ جه‌نگی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا یه‌کێتی ئاگاداری رێککه‌وتننامه‌ی ۵۰ ساڵه نییه؟ وتی: "کاک عیماد ئه‌حمه‌د له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بو به ته‌یاره‌یه‌کی تایبه‌ت هێنایانه‌وه له مه‌راسیمه‌که به‌شداربوو دوای ئه‌وه‌ی که ئیمزاکرا، کاک قوباد له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی که ئێمه داوامان لێکرد وتی من ئاگادارنیم و هیچ نوسخه‌یه‌کم نه‌بینیوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئابوری سه‌ربه‌خۆ یه‌کێکه له‌و هه‌ڵه کوشندانه‌ی که کرا، کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی که هه‌مو مانگێک ۲۱‌ی مانگ موچه‌ی خه‌ڵک ده‌درا و شوێن نه‌بو بانکه‌کان پاره‌ی تێبکه‌ین، له‌دوای ئابوری سه‌ربه‌خۆ که وه‌عدیاندا هه‌ر که‌سه‌و حسابێکی تایبه‌تی هه‌بێت و بۆری نه‌وت بێته‌ناو ماڵه‌کانه‌وه بینیمان ته‌نها حزبێک یاخود لایه‌نێک موسته‌فیده و میلله‌ته‌که‌مان برسییه و وه‌زعی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و خراپی رۆشتوه"".
لاهوور شێخ جەنگی ده‌ڵێت، "ئازادی راده‌ربڕین له کوردستان پاشه‌کشه‌ی کردوه و رۆژانه مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کرێت، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوم بڕۆ بزانه چۆن وێنای هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، ۱۰ ساڵ پێش ئێستا و ئێستای هه‌رێمی کوردستان به‌راورد بکه له هه‌مو رویه‌که‌وه پاشه‌کشه‌مان کردوه، ئه‌وه‌م له سلێمانی روده‌دات بێوێنه‌یه و له‌ناو سلێمانی ئازادی راده‌ربڕین نیه، بچۆ بزانه چه‌ند هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌کێتییه‌وه له رۆژنامه‌نوسان ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتارێکیان نوسیوه یان لایکێک و کۆمێنتێکیان نوسیوه، ئه‌مه سلێمانی ناچێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیش ناچێته سه‌ر".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا چاره‌سه‌ر چییه؟ ڕوونیشی‌کرده‌وه، "چاره‌سه‌ر به‌خۆداچونه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌خۆیاندا ناچنه‌وه، تموحی پاره‌که ئه‌وه‌نده زۆره به‌رچاوی هه‌مویانی کوێر کردوه به‌داخه‌وه، داوا ده‌که‌م به‌خۆیاندا بچنه‌وه، باوه‌ڕبکه‌ن ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زمونی ئه‌م هه‌رێمه و حوکمڕانی هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که ئێران و تورکیا رۆژانه هێرشمان ده‌که‌نه سه‌ر مه‌ترسیدار نییه و ئه‌گه‌ر به ئاگا نه‌یه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌شمانه له ده‌ستی ده‌ده‌ین".
په‌یوه‌ست به چاکسازی، لاهوور شێخ جه‌نگی وتی: "چاکسازی ده‌بێت له گه‌وره‌کانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، که‌س نه‌یه‌ت باسی چاکسازی بۆمن بکات و مۆزه‌فێک بگرێت که چه‌کێکی ته‌زویر کردوه، چاکسازی له‌وانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ن که ملیار ده‌دزن رۆژانه و به یاسایان کردوه، نه‌مانبینی به‌رپرسێک یاخود کوڕی به‌رپرسێک ده‌ستگیربکرێت، بچن له به‌رپرسی بانکی سلێمانی بپرسن کێن ئه‌وانه‌ی که ۳۰۰ بۆ ۴۰۰ ملیار دیناری پاره‌ی چه‌کی کردوه به کاش، خۆ ئه‌و که‌سانه نین که گیراون، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی گیراون کڕین و فرۆشتیان پێوه‌کردوه، که‌سێک که خۆی گه‌نده‌ڵ بێت ناتوانێت چاکسازی بکات، من به‌رپرسێک نابینم که بتوانێت چاکسازی بکات له‌به‌رئه‌وه‌ی نا‌وێرن ده‌ست بۆ دۆسیه هه‌ستیاره‌کان به‌رن".
Your Comment