کورد
-
له مه‌راسیمی 45مین ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران:
ڕژێمی شاهه‌نشای ئێران ده‌ستی هه‌بوو له شکستپێکهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له مه‌راسیمی ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سلێمانی جەختی لەوە کرد کە یه‌کێتی به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت گه‌ل و ناوچه‌که له شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری بپارێزێت.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئەمریکا گەرەنتی داوە کە تورکیا فڕۆکەی F16 دژی هێزەکانی هەسەدە بەکارنەهێنێت
بەشی سووریا- مەزڵووم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه دڵنیایی پێگەیشتووە کە هیچ کشانەوەیەک لە سووریا نە لە ئێستا و نە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونادات.
-
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی:
بەغدا دەیەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: بەغدا لەکوێدا پێی بکرێت دەیەوێت ژانەسەر بۆ هەرێم دروستبکات، سیستمی مەرکەزی بگەڕێنێتەوە و وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات.
-
هیومان ڕایتس وۆچ:
تورکیا سەرچاوەکانی ژیانی کوردستانی سووریای خستووەتە مەترسییەوە
بەشی سووریا- ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ هێرشەکانی تورکیا لە دژی ژێرخانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تاوانی جەنگ ناودەبات و دەڵێت: تورکیا سەرچاوەکانی ژیانی ئەم ناوچەیەی خستووەتە مەترسییەوە.
-
سینەم محەمەد نوێنەری MSD لە واشنتۆن:
لەم بارودۆخەدا ئەمریکا لە سووریا ناکشێتەوە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند دیدارێکیاندا لەگەڵ کۆنگرێسمانەکان لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەم کاتەدا ئەستەمە.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی NBCی ئەمریکی:
پێویستمان بە مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانە
بەشی جیهان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NBCی ئەمەریکی ڕایگەیاند، ئێستە هەڕەشەکان گۆڕاون و پێویستمان بە مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانە.
-
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا:
ده‌توانین ده‌ستبه‌رداری سزاکانی سەر سلێمانی بین، ئه‌گه‌ر خۆیان له پەکەکە دووربخه‌نه‌وه
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ن گه‌مارۆکانیان له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌ڵبگرن و گه‌شته‌کان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی هاوکاریه‌کانی بۆ په‌که‌که ڕابگرێت.
-
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە:
تورکیا دەیەوێت شەڕی پەکەکە بە پێشمەرگە بکات
بەشی جیهان- ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێم هاوکاریان بکەن و بەشدار بن لەو ئۆپەراسیۆنەی کە بڕیارە دژ بە پەکەکە ئەنجامی دەدات.
-
باشاک دەمیرتاش:
لەگەڵ حزبەکەم گەیشتمە ئەو ئەنجامەی که خۆم بۆ سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیستەنبووڵ کاندید نه‌که‌م
بەشی تورکیا- باشاک دەمیرتاش، بڕیاریدابوو که خۆی بۆ کاندیدی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیستانبوڵ بپاڵێوێت، به‌ڵام ئێستا له بڕیاره‌که‌ی پاشگهزبوهتهوه و ده‌ڵێت، له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌مپارتی بڕیاریداوه کاندید نه‌بێت.
-
مەسروور بارزانى:
هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت
بەشی تورکیا- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌شار گولەر، وەزیری بەرگریى تورکیا کۆبووه‌وه و ڕایگه‌یاند، ڕێگە نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێکانمان.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا:
پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ ڕێگری‌کردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هەوڵ بدەن
بەشی تورکیا- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگری و سوپاسالاری تورکیا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی ڕێگری‌کردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێکه‌وته‌کانی.
-
بەرپرسێکی تورکمانی:
کورد رێکه‌وتنه پێشووەکان لەبارەی پۆسته‌کانی پارێزگای کەرکووک ڕه‌تده‌کاته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرکردەیەکی به‌ره‌ی تورکمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد رێکه‌وتنه‌کانی پێشوو بۆ دابه‌شکردنی پۆسته ئیداریه‌کانی پارێزگای کەرکووک و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ره‌ت ده‌کاته‌وه، ئێمه و کوتله عه‌ره‌بیه‌کان به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌مان نه‌کرد.
-
کورد داوای پارێزگاری کەرکووک ده‌کاته‌وه و عەرەبیش دەستبەرداری ئەو پۆستە نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان که ژماره‌ی کورسیه‌کانیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک ۷ کورسییه داوای دانانی پارێزگارێکی کورد ده‌که‌ن.
-
بەبێ بەشداری عەرەب و تورکمانەکان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک بە بەشداری ئەندامانی کورد و کۆتای کریستیانەکان کە ژمارەیان هەشت ئەندامە، بەڕێوەچوو.
-
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو:
یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌رده‌م ڕێبازی میانڕه‌ویی پیاده کردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگه‌یاند که حزبه‌که‌ی هه‌رگیز به‌شێک نه‌بووه له گرفت و کێشه‌کان و کوردایه‌تیی له ده‌رده‌کانی شۆڤێنیه‌ت پاراستووه.
-
سوید داواکارییەکانی تورکیای لەبارەی کوردەکانەوە جێبەجێ کردووە
سکرتێری ناتۆ ئاماژەی دا بە جێبەجێ کردنی هەموو داواکارییەکانی تورکیا لەلایەن سویدەوە سەربارەت بە چالاکیی کوردەکان و پێش بینی کرد ستۆکھۆڵم لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا ببێت بە ئەندامی ناتۆ.
-
یەنس ستۆڵتنبێرگ:
سوید داواکارییەکانی تورکیای لەبارەی کوردەکانەوە جێبەجێ کردووە
بەشی جیهان- سکرتێری ناتۆ ئاماژەی دا بە جێبەجێ کردنی هەموو داواکارییەکانی تورکیا لەلایەن سویدەوە سەربارەت بە چالاکیی کوردەکان و پێش بینی کرد ستۆکھۆڵم لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا ببێت بە ئەندامی ناتۆ.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کۆ بوویەوە
بەشی تورکیا- ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە ئەنقەرە کۆ بوویەوە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ناته‌بایی و ناکۆکیی سیاسیی ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ی کوردستانه‌وه هه‌بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناته‌بایی و ناکۆکیی سیاسیی ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپیان به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ی کوردستانه‌وه لە عێراق و ناوچەکە هه‌بوو.
-
مەحموود عوسمان:
وەزعی كورد نالەبارە و ئەوەش دەرئەنجامی یەکنەگرتوویی لایەنەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسەتمەداری كورد، لە بارەی هێرشە درۆنییە بەردەوامەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەڵێت: کورد توانای بەرگری نییە و حکوومەتی فیدراڵیش ناتوانێت بەرگری لێبکات.
-
سیاسەتڤان و لێکۆڵەرێک:
کەرکووک نەبووەتە کاری لەپێشینەی سەرکردایەتیی کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەحمەد عەزیز سیاسەتڤان و لێکۆڵەرە، دەربارەی پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان بڕوای وایە رێژەی دانیشتووانی کورد لەو ناوچانە زیاترە لە ۵۰%، بەڵام کەمیی بەشداری بەهۆی ناکۆکیی تووندی سیاسییەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتیەوەیە.
-
شاسوار عەبدولواحید:
۷۰%ی کوردی کەرکووک بۆ دەنگدان نەچوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە یەکەم پەیامیدا لە دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کەرکووک ڕایگەیاند، ۷۰%ی کوردی کەرکووک بۆ دەنگدان نەچوون.
-
مەلا بەختیار:
لە ناوچە جێناکۆکەکان یەکەم جارە دەنگی کورد لە عەرەب و تورکمان کەمتر بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار نیگەرانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕەخنە لە لایەنەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت بەوەی "بە بێ پلانیان بۆ ئەو ناوچانە و پەرتەوازەیی نێوان حزبە کوردیەکان" بوونەتە هۆی لە دەستچوونی دەنگێکی بەرچاوی کورد، بەجۆرێک لە سەد ساڵی ڕابردوودا یەکەم جارە کورد ببێتە پلە دوو لە دوای نەتەوەکانی ترەوە.
-
کورد لە دیالە تەنیا یەک کورسیی بەدەست هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەژمارکردنی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دیالە کۆتاییهات و کورد یەک کورسی لە ۱۵ کورسییەکەی ئەو پارێزگایە بەدەست دەهێنێت.
-
وتەبێژی یەکێتی:
حزبە کوردستانییەکان دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەدایە، کورد ۴۰ هەزار دەنگی دیکەی بەدەست دەهێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی پێی وایە ئەگەر پارتی و نەوەی نوێ و لایەنە ئیسلامییەکان و سۆسیالیست، دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەدایە، کورد خاوەنی ۴۰ هەزار دەنگی دیکە دەبو لە کەرکووک.
-
کۆمەڵە شێعری "خەوگڕان" بڵاو کرایەوە
بەشی فەرهەنگ و هونەر- نوێترین کۆمەڵە شیعری شاعیری گەنجی کوردستانی "جەماڵ موڵایی" لە چاپ در و ئێستا بۆ هۆگرانی ئەدەبی کوردی لەبەردەستە.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
فرە لیستیی کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەردێکی کوشندەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت پەرتەوازەیی حزبە کوردییەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و پێکنەهێنانی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەردێکی کوشندەیە بۆ کورد.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
بەشداری کردنی هەموو دەنگێکی کورد گرنگە بۆ پاراستنی پێگەی نەتەوەکەمان لە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیایدا داوا لە کوردەکان دەکات بەهێزەوە بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە بکەن.
-
داوای کشانەوەی کورد له په‌رله‌مان و حکوومەتی عێراق دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیهکى پێشووی یەکێتی په‌یامێک ئاراسته‌ى سه‌رۆکى پارتى دەکات که خۆی بچێت بۆ بەغدا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ی ئێستاى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ده‌شڵێت گەر ڕێککەوتن ناکرێت با کورد لە حکوومەت و پەرلەمان بکشێتەوە.
-
سیاسەتوانی کورد:
نابێت کورد بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق قبووڵ بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارەکانی هێندەی چوارچێوەی سیاسیان هەیە یاسای نین.