بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به نوێنه‌رایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی به‌شداری له ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرد که له کونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له وتارێکدا ڕایگه‌یاند، ڕژێمی شاهه‌نشای ئێران دۆستی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرییه‌کان و دوژمنی گه‌لانی ناوچه‌که بوو، به‌جۆرێک ڕۆڵ و ده‌ستی هه‌بوو له شکستپێکهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول که گه‌وره‌ترین شۆڕشی گه‌لی کورد بوو له عێراقدا".
ناوبراو وتیشی: "یه‌کێتی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌یاد ناکات که پشتیوانی گه‌لی کورد بووه له کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆڕه‌وی گه‌لی کورد و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش، هه‌روه‌ها ئێران پشتیوانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بوو له دژی دیکتاتۆری عێراق و رژێمی به‌عسی سه‌دام حسێن".
عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "وڵاتانی دراوسێمان پێویسته خاک و سه‌روه‌رییمان بپارێزن، وه‌ک چۆن ئێمه نابینه به‌شێک له کێشه بۆ دراوسێکانمان، به‌ڵکوو به‌شێک ده‌بین له چاره‌سه‌ر".
هه‌ر له‌و وتاره‌که‌یدا، عیماد ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌کرد: "ده‌توانرێت به‌زمانی دیالۆگ و ئاشتی ئاسایش و ئارامی بۆ هه‌ردوولا ده‌ستبه‌ر بکرێت، ناوچه‌که له کێشه‌دایه و یه‌کێتی به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت گه‌ل و ناوچه‌که‌مان له‌شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری بپارێزێت".
Your Comment