-
تەرمی تاهیر دەمیرتاش بە بێئامادەبوونی سەلاحەدین نێژرا + فیلم
بەشی تورکیا- تەرمی تاهیر دەمیرتاش باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش، لە گۆڕستانی ماردین کاپ نێژرا.
-
مەسعوود بارزانی:
چاوەڕوان دەکەین لە ساڵی نوێدا حکوومەتی عێراق کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند: لە ساڵی تازەدا لە حکوومەتی عێراق چاوەڕوان دەکەین کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات و بەرەو پابەندبوون بە بنەماکانی دەستور و بەرژەوەندی گەلانی عێراق هەنگاو بنێت.
-
مەسروور بارزانى:
بێ هەڵوێستیی حکوومەتی عێراق میلیشاکان زیاتر هان دەدات بۆ دەستدرێژی کردن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر هێرشە درۆنیەکانى سەر هەولێر سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، هەنگاوی کرداری بۆ ڕاگرتن و سزادانی ئەو گرووپانە بگرێتەبەر کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.
-
ئەمریکا هەوڵ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا دەدات
بەشی سووریا- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە کار دەکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
گرووپە لە یاسادەرچووەکان بە بەرچاوی حکوومەتی عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کاژێر ۱۱:۴۵ـی شەوی ڕابردوو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام – هەولێر.
-
سەرکردەیەکی گۆڕان:
دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکووک جێگەی گومانن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت کە گومان لە دەنگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک هەیە و بە دەنگی ڕاستەقینەی ئەو حزبە ناچن.
-
لە پەلامارێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا ۱۴ سەرباز و میلیشیای سەربە تورکیا کوژران
بەشی سووریا- هەسەدە کوژرانی ۱۴ سەربازی توركیا و چەکدارە میلیشیاکانی سەر بە ئەنقەرەی لە پەلامارێکی هێزەکانیدا ڕاگەیاند.
-
محەممەدی حاجی مەحموود:
تورکیا ڕۆڵی لە دانانی پارێزگاری داهاتووی کەرکووک دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، دەڵێت کورد بە بێبەرنامەیی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کرد و ئەوەش هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانیەتی.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەواڵی هەبوونی بارەگای ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە.
-
مەزڵووم کۆبانێ:
هیچ ئەندامێکی پەکەکە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردی سووریا بوونی نییە
بەشی جیهان- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند هیچ ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریا بوونی نییە.
-
عێراق و ئێران بۆ پهرهپێدانی کێڵگه نهوتییه هاوبهشەکان لیژنەیەک پێکدێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ پهرهپێدانی ئهو کێڵگه نهوتییه هاوبهشانهی که دهکهونه سنوورهکانهوه، عێراق و ئێران بڕیاریاندا لیژنهیهک دروست بکهن.
-
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیێندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند.
-
کامێرامانی سنەیی لە بۆردوومانێکی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا گیانی لەدەستدا
بەشی کوردستان- مەنسوور کەریمیان، دەرهێنەر و کامێرامانی خەڵکی سنەی کە لە کوردستانی سووریا سەرقاڵی دروستکردنی فیلمێک بوو، لە بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا گیانی لەدەستداوە.
-
هێرش کرایەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی تر لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی ئاسمانی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.
-
فڕۆکهکانی تورکیا سنووری پێنجوێنیان بۆردوومان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا سنووری گوندی کانی میران-یان لە سنووری پێنجوێن بۆردوومان کرد.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا دەکات
بەشی جیهان- ئەمریکا لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا "نیگەران"ـە و داوای "وەستاندنی دەستبەجێی تووندوتیژییەکان" دەکات.
-
عێراق هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی ئیدانە دەکات
بەشی جیهان- حکوومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکا دەکات بۆ سەر بنکەکانی گرووپە چەکدارەکان.
-
وتهبێژی حکوومەتی ههرێمی کوردستان:
سەرکردایەتیی کورد رێگهچارهی دیکهی دهبێت ئەگەر بەغدا هەنگاوی ئەرێنی هەڵنەگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژی حکوومەتی ههرێمی کوردستان دهڵێت ئهگهر هیچ گهشبینییهک له حکوومەتی فیدڕاڵ بهدی نهکهن، رێگهچارهی دیکهیان دهبێت و خۆیان بهرامبهر به هاووڵاتییان و خهڵکی ههرێمی کوردستان به بهرپرسیار دهزانن.
-
سەرۆکایەتی هەرێم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی دیوانی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ۲۵ى شوبات لە کاتی خۆیدا دەکرێت.
-
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
زیاتر لە ۳۳ وڵات کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی فەرمییان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەفین دزەیی ڕایگەیاند كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ زیادكردنی ژمارەی نوێنەرایەتی و نووسینگەكانی خۆی لە وڵاتانی جیهان.
-
فەرماندەی گشتیی SDF:
بۆردوومان کردنی ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە تاوانی جەنگییە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن.
-
وەزیری ئەوقافی هەرێم بۆ بەغدا:
یان لێمانگەڕێن جیابینەوە یان مافەکانمان بەگوێرهى دەستور جێبەجێ بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزیرێكى حكوومهتى ههرێم ڕایگهیاند، "بههیواین لهساڵی نوێدا كێشهكانی نێوان ههولێرو بهغدا چارهسهربن".
-
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ۱۳۶ قوربانی سڤیلی لێکەوتۆتەوە
بەشی سووریا- ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو گەیشتە ۱۳۶ هاوڵاتی سڤیل، لەو ژمارەیەش ۳۲ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ۱۰۴ی دیکەش بریندارن.
-
شاسوار عەبدولواحید:
۷۰%ی کوردی کەرکووک بۆ دەنگدان نەچوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە یەکەم پەیامیدا لە دوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کەرکووک ڕایگەیاند، ۷۰%ی کوردی کەرکووک بۆ دەنگدان نەچوون.
-
ئەمریکا سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەکات
بەشی جیهان- گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە بڕیارە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سیستمی بەرگری ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکات.
-
هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گومرگی هەرێم ڕاگەیاند، لەسەر پرسی بەڕێوەبردن و هاوتاکردنی سیستمی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون.
-
تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکهخانهی سلێمانی تا ۶ مانگی تر درێژ کردهوه
بەشی تورکیا- تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکهخانهی سلێمانی تا ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٤ درێژ کردەوە.
-
لە کەرکووک کورد زیاتر لە ۶۳۰۰ دەنگی دیکەی بەدەستهێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جیاکردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک، دهۆک و هەولێر کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش پارتی لە نەینەوا نزیکەی ۱۰ هەزار دەنگی دیکە زیاد دەکات و ئەگەری بردنەوەی کورسییەکی دیکەی لاوازە. لە کەرکووکیش یەکێتی زیاتر لە ۱۵ هەزار دەنگی زیادکردووە.
-
تاکە کاندیدی دەرچووی یەکێتی لە خانەقین بە ڕەگەز عەرەبە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە زیاتر لە ۵۰ کاندیدی کورد لە قەزای خانەقین، تەنها کاندیدێکی یەکێتی دەرچووە کە بەڕەگەز عەرەبە.
-
۱۷۳ خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە بەرەو وڵاتەکەیان گواسترانەوە
بەشی سووریا- بە هەماهەنگی لە نێوان بەڕێوبەریی خۆسەریی دیموکراتی و حکومەتی عێراق، ۱۷۳ خێزانی عێراقی کامپی هۆلیان لە رۆژهەڵاتی حەسەکە بەجێهێشت.