لە پەلامارێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا ۱۴ سەرباز و میلیشیای سەربە تورکیا کوژران

بەشی سووریا- هەسەدە کوژرانی  ۱۴ سەربازی توركیا و چەکدارە میلیشیاکانی سەر بە ئەنقەرەی لە پەلامارێکی هێزەکانیدا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات کوشتن و برینداربوونی ۲۴ سەرباز و ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیایان ڕاگەیاند، ئەمەش وەک کاردانەوەیەکی هێرشەكانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاندووە، چوارشەممەی ڕابردوو هێزەکانمان بنکەیەکی تورکیایان لە گوندی عەزیزییە لە بەرەی تەل تەمر کردە ئامانج، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەشت سەربازی تورکیا کوژران و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد: لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبیج بنکەیەکی تورکیایان لە گوندی جەتەل کردە ئامانج، نزیک گوندی سەیادە لە گوندەواری مەنبیج.

لە پەلامارێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا ۱۴ سەرباز و میلیشیای سەربە تورکیا کوژران

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی هەسەدە ئەندامانی سەربازی مەنبیج دزەیان کردە ناو خاڵێکی میلیشیاکانی سەربە تورکیا و پێكدادان لە نێوانیاندا ڕوویداوە و بۆووەتە هۆی کوژرانی چوار چەکداری لایەنگری تورکیا و برینداربوونی چوار چەکداری دیکە.

هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا بنکەیەکی تورکیایان لە گوندی موحسنلی لە باکووری مەنبیج، كردووەتە ئامانج لە ئەنجامدا دوو چەکدار کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

News Code 222768

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha