کامێرامانی سنەیی لە بۆردوومانێکی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا گیانی لەدەست‌دا

بەشی کوردستان- مەنسوور کەریمیان، دەرهێنەر و کامێرامانی خەڵکی سنەی کە لە کوردستانی سووریا سەرقاڵی دروست‌کردنی فیلمێک بوو، لە بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا گیانی لەدەست‌داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنسوور کەریمیان لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ دروست‌کردنی فیلم یان وەک وێنەگر سەردانی کوردستانی سووریای کردووە، بەڵام دوو ساڵە لەوێ نیشتەجێ بووە.

مەنسوور کەریمیان شەوی دووشەممە لە هێرشێکی سوپای تورکیادا گیانی لەدەست‌دا و یەکێک لە هاوڕێیەکانی دەڵێت، "لەگەڵ خێزانەکەی لە هەوڵداین تەرمەکەی بگەڕێنینەوە بۆ شاری سنە".

بەگوتەی کەسێکی نزیک لە مەنسوور کەریمیان، "لەو هێرشەدا کە لە سوێدییەی سەر بە شاری دێرک کراوە، چەند کەسی دیکەش بریندار بوون کە ژمارەیەکیان خەڵکی شاری سنەن."

مەنسوور کەریمیان ساڵی ۱۹۸۴ لە شاری سنە لەدایکبوو. نزیکەی ۲۰ ساڵ لە بوارە سینەماییەکان وەک وێنەگر، ئۆپەرەیتۆری کامێرا، یاریدەدەری دەنگ، یاریدەدەری کامێرا و فۆکسمان، گرووپی بەرنامەڕێژیی و دەرهێناندا کاری کردووە.

ناوبراو لە فیلم و دراماکانی بەختەوەران، قەتارچیان، کرێچییەکان، کەیلان، ئەلکادود لە بەغدا، تاڤا سۆر و ئەڤینا کورد، فیلمە درێژەکانی شەوی شایی و داردێلەکانێ، کورتە فیلمەکانی B+، فڕینی ماسییەکان و پاوەردا رۆڵی هەبووە.

News Code 222755

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha