عێراق هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی ئیدانە دەکات

بەشی جیهان- حکوومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکا دەکات بۆ سەر بنکەکانی گرووپە چەکدارەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوی حکوومەتی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو دامەزراوە دەستوورییەکان و دەسەڵاتە یاساییەکانی دەکات، دەشڵێت: هەموومان بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی هەندێک گرووپ دەکەین، بۆ سەر بارەگاکانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە بیانییەکان، یان ئەو شوێنانەی کە ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتانی دۆستەکانیان تێدایە. هەروەها ئەم هێرشانە پێشتر وەک کردەوەی دوژمنکارانە دەستنیشان کراون کە کاریگەرییان لەسەر سەروەری وڵاتی عێراق هەیە، و ئەمەش جێگەی قبووڵ کردن نییە لە ژێر هەر بارودۆخێکدا بێت یان لەژێر هەر ناوێک یان پاساوێک.

هەروەها حکوومەتی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەمریکا دەکات کە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲۶ـی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۳، بە بیانووی وەڵامدانەوە، هێرش کرایە سەر شوێنە سەربازییەکانی عێراق، کە بووە هۆی کوژرانی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان و برینداربوونی ۱۸ کەسی دیکە کە کەسی مەدەنیشیان تێدایە، دەشڵێت: ئەمە کردەوەیەکی روونە و بەشداری بەرژەوەندییە هاوبەشە درێژخایەنەکان لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناکات، هەروەها دژی ئەوە کاردەکات کە ئەمریکا خواستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا هەیە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، ئەم هەنگاوە زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت، هەروەها رێگاکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن ئاڵۆزتر دەکات. ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێگەی گفتوگۆی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە لە سەرووی هەموویانەوە نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی قبوڵنەکراوی سەروەری عێراق دەکات.

لە کۆتاییی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتوو بوون لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها سەرکەوتنیان بەسەر چەکدارانی داعشدا بەدەستهێنا،  کە چیتر مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست ناکات، هەربۆیە پاراستنی بەرهەمی ئەم سەرکەوتنە لە ناوەڕۆکی کارە لە پێشینەکانی ئەمنی و ستراتیژییەکانماندایە و رێگە نادات هیچ لایەنێک زیان بەو شتانە بگەیەنێت، کە لە رێگەی هەزاران قوربانیدان بەدەست هاتووە.

شایانی باسە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سووریا، چەند بنکەیەکی حزبوڵڵایان لەناو خاکی عێراق کردووەتە ئامانج.

News Code 222741

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha