بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەرمی تاهی دەمیرتاش باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش برایە گۆڕستانی یەنیکۆی ناوچەی ڕێزانی ئامەد. دەمیرتاش لەبەر ڕەوشی "دیلێتی" نەیویست بەشداری مەراسیمی پرسەکە ببێ. سیاسەتمەدار و خۆشەویستانی دەمیرتاش لە مەراسیمی ناشتنەکەدا ماڵباتی دەمیرتاشیان بەتەنها نەهێشتەوە.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و بەشێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی، نووسەران، ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران بەشداری مەراسیمەکەبوون.
داوی ئەوەی خوێندنی نوێژی تەرم لە گۆڕستانی یەنیکۆی ئەنجامدرا، بۆ بەخاکسپاردنی برا بۆ گۆرستانی ماردین کاپی ناوچەی ئامەد.
Your Comment