هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا لە سەرەتای ئەمساڵەوە ۱۳۶ قوربانی سڤیلی لێکەوتۆتەوە

بەشی سووریا- ژمارەی قوربانیانی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو گەیشتە ۱۳۶ هاوڵاتی سڤیل، لەو ژمارەیەش ۳۲ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ۱۰۴ی دیکەش بریندارن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی نۆرس پرێس ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی: "ماڵ و پێگە بازرگانییەکان چیتر سەلامەت نین.. تورکیا تەواوی جوگرافیایەک وەک ئامانجێکی سەربازی بەکاردەهێنێت" خستەڕوو، کە تیایدا ئاماری گشتی بەئامانج‌کردنی دامەزراوەکان لە لایەن تورکیاوە و هێرشەکان کە هاووڵاتیانی سڤیل دەکەنە ئامانج و چوارچێوەی یاسایی بۆ ئەو پێشێلکارییانە شی‌کرابوونەوە.

لە کۆی گشتی قوربانییەکان کە ژمارەیان ۳۶۸ کەس بووە، ڕێژەی قوربانیانی مەدەنی ۳۷ لەسەدی بووە، رێژەیەکە پیشانی دەدات، کە تورکیا بە ئەنقەست یان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بەشێکی بەرفراوانی دانیشتوانی مەدەنی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج، بە بێ گوێدانی ژیانی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانە.

لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تورکیاوە ۷ ژن و ۵ منداڵ کوژراون، کە تەمەنیان لە نێوان ۲ بۆ ۱۲ ساڵدایە و ۱۳ ژن و ۱۵ منداڵیش برینداربوون کە تەمەنیان لەنێوان ۳ بۆ ۱۷ ساڵدایە.

ژمارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ۷۸ لەسەدی ئەو ناوچانەی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە، ناوچەکانی نیشتەجێ‌بوون بوون، لە کۆی ۸۰۶ شوێنی بەئامانجکراو ۴۱یان پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بوون، هەروەها ۶۴یان پێگەکانی هێزەکانی حکوومەت بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە ۶۳۲ شوێنی بەئامانجکراو، ناوچەکانی نیشتەجێ‌بوونی سڤیل بوون، هەروەها ۴۸ شوێنیان دامەزراوە و ژێرخانی گرنگ بوون، ئەمە جگە لە ۲۱ شوێنی زەوییە کشتوکاڵییەکان.

News Code 222729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha