یان لێمانگەڕێن جیابینەوە یان مافەکانمان بەگوێره‌ى دەستور جێبەجێ بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیرێكى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "به‌هیواین له‌ساڵی نوێدا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ربن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف‌ و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "پێش یاسای بوودجه‌، ڕێكه‌وتنێک له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم‌ و به‌غدا هه‌بوو، كاتێک ئه‌و ڕێككه‌وتن‌ و پرۆژه‌یه‌ چووه‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌داخه‌وه‌ گۆڕانكاریی تێداكرا، مه‌به‌ستیش لێى بچووک كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم‌ و پێشێل كردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كان بوو‌، ئێستا ئه‌وان هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وكات كردیان، چاره‌سه‌ریشی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ و باشتركردنی نییه‌ته‌كانه‌".

ئه‌وه‌شى وت: "مه‌بده‌ئییه‌ن ڕێككه‌وتنێک هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بوودجه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌، به‌ڵام نازانین جێبه‌جێ ده‌كرێت یاخود نا".

پشتیوان سادق ده‌شڵێت: "به‌هیواین له‌ ساڵی نوێدا كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربن‌ و ئێمه‌ بڕوامان به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌ستور نه‌كرێت، بێگومان عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت".

News Code 222732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha