هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەواڵی هەبوونی بارەگای ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان دوورە لە ڕاستییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "هێزێکی لە یاسا دەرچوو ڕایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردوومان کردووە. ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ‌بنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمدا بوونی نییە".

لەدرێژەی ڕاگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "بە ئامانج‌گرتنی هەولێر هەر جارەی بە بیانوویەک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە".

News Code 222764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha