فڕۆکه‌کانی تورکیا سنووری پێنجوێنیان بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا سنووری گوندی کانی میران-یان لە سنووری پێنجوێن بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ۲۸ی ۱۲ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا چه‌ند جارێک بۆردومانی سنوری گوندی ساڵیاوا و کانی میرانی لە شارۆچکەی پێنجوێن کردوه‌ و تائێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌باره‌ی زیانه‌کانی بۆردوومانه‌که‌ له‌به‌رده‌ست‌دا نییه‌.

له‌ ماوه‌ی ۲۴ کاتژمێر رابردوودا تورکیا ده‌یانجار ناوچه‌ جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی له‌ رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌ کردوه‌ته‌ ئامانج.

News Code 222752

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha