تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی تا ۶ مانگی تر درێژ کرده‌وه‌

بەشی تورکیا- تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی تا ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٤ درێژ کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ دەربڕینی نیگەرانییە دژی زیادبوونی جموجوڵی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ڕۆژی ۷ی نیسانی ڕابردوو، دوای سێ رۆژ لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مووشەکێکی ئاڕاستەی ناوچەیەکی نزیک لە کارگۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو، تەنیا بۆ گەیاندنی پەیامێک بوو لەبارەی ئەوەی تورکیا ئاگاداری سەردانەکەی مەزڵووم کۆبانێیە بۆ سلێمانی.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، ناو بەناو لە سنووری پارێزگای سلێمانی هێرش ئەنجام دەدەن ‌و بەرپرسانی پارتی کرێکاران دەکەنە ئامانج.

لەدوای ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد‌ و بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بینی، بەڵام ئه‌مه‌ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی تورکیا نه‌بوو.

News Code 222723

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha