-
سوودانی ڕەزامەندیی نیشاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی نیشاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ بنێردرێت و بۆ ئهو مهبهستهش به نووسراوێک ئهمیندارێتى گشتى پهرلهمانى عێراق ئاگادار دهکاتهوه.
-
مەسعوود بارزانی:
هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان پێویستی بە ڕەزامەندیی لایەنە سوننەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی لایەنە سوننەکانی نێو پەرلەمانە.
-
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک گۆڕدرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک لە پۆستەکەی لادرا و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دانرا.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە هەولێر کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.
-
لە کەرکووک تهقه له نووسینگهی شاخەوان عەبدوڵڵا كرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاند دهستڕێژی گوللە له نووسینگهی كهركووكی كراوە.
-
مەسعوود بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق هەماهەنگیی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی، لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆ بوویەوە و لەسەر هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆیان کرد.
-
چ کەسێک شوێنی حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق دەگرێتەوە؟
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رۆژی ۲۰۲۳/۱۱/۱۴ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی-ی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق دەرکرد و رایگەیاند "بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان، هیچ جۆرە تانەیەکی یاسایی لێنادرێت".
-
کۆمپانیا نەوتییەکان هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لە هەرێمی کوردستان دەکەن
بەشی جیهان- کۆمپانیا بیانییەکانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن دەکەن.
-
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، کۆمسیۆنی باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری داوە، کار بەیاسای حزبەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای حزبەکانی فیدڕاڵی ژمارە ۳۶ی ساڵی ۲۰۱۵ بکات.
-
بەشێوەی نایاسایی لە لقی سلێمانی بانکێکی عێراقیی چوار ملیار دینار خەرج دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر خەرج کردنى پارەى دوو چەک بە نایاسایی کە زیاتر لە سێ ملیار دینار و ۱۰۰ هەزار دۆلار بووە، دوو دۆسیە لەسەر لقى سلێمانى بانکى تى بی ئاى دەکرێتەوە، دەستەى دەستپاکیى عێراقیش نوێنەری بانکەکە بانگهێشتى دادگەى لێکۆڵینەوەى کەرکووک دەکات.
-
گهورهترین مهترسى لهسهر نهوتى ههرێمى كوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پهرلهمانتارێكى خولى پێنجهم گهورهترین مهترسى لهسهر پرۆسهى بهرههم هێنانى نهوت له ههرێمى كوردستان ئاشكرا دهكرێت.
-
یەكێتی بۆ بەرەی توركمانی:
خوازیارین پێكهاتەكان ئازادانە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ وەفدێكی بەرەی توركمانی كۆ بووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان بیروڕایان گواستەوە.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان:
لادانى سەرۆکى دەسەڵاتی یاسادانان ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگهیاند، پێویسته پێکهێنەرەکانى هاوپهیمانی بهڕێوهبردنی دهوڵهت بهرپرسیارانه مامهڵه بكهن بهتایبهتی كه لادانى محهمهد حهلبوسی، سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان ئاڵۆزیەکان زیاتر و قووڵتر دەکاتەوە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
-
قوباد تاڵەبانی:
ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە ڕێگای دەستوورەوە کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ههرێم دهیهوێت لهسهر بنهمای دهستوور کێشهکانی لهگهڵ حکوومهتی فیدڕاڵی چارهسهر بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان لهدیدارێکدا لهگهڵ باڵیۆزی فەرانسا له بهغدا رایگهیاند، ههرێم دهیهوێت لهسهر بنهمای دهستور کێشهکانی لهگهڵ حکومهتی فیدڕاڵی چارهسهر بکات.
-
دادگای فیدراڵی عێراق محەمەد حەلبووسیی لە ئەندامێتی پەرلەمان دوور خستەوە/ سێ وەزیر دەستیان لەکار کێشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق و لە یەکەم کاردانەوەدا سێ وەزیری حکوومەتی سوودانی دەستیان لەکار کێشایەوە.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
لە قەندیل و خواکورک ۱۰ ئەندامی پەکەکە کوژران
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی ۱۰ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی لە ناوچەکانی قەندیل و خواکورک لە باکووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
-
لاهوور شێخ جەنگى:
دەسەڵاتی تاکڕەوی و ناڕەسەن بوونەتە بارگرانی بەسەر سلێمانییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگى لە یادى دروستکردنى شاری سلێمانیدا، پەیامێکى بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سلێمانی شارێکە کە هەمیشە داهێنەر و پێشەنگ و ڕچەشکێن بووە، بەڵام لە ڕووی ئاوەدانی و خزمەتکردنەوە لە پاشەکشەدایە.
-
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق:
کۆمپانیا نەوتییەکانی هۆکاری دەست پێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق دەڵێت: هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگەن بە رێککەوتن و تورکیاش ئامادەیە و ئەو کێشانەی ماوەتەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان چارەسەر دەکرێت.
-
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی:
دادگای فیدراڵی عێراق دەیەوێت بڕیارێک دەربکات نەبێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان، ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی عێراق پەلە ناکات لەسەر یەکلایی کردنەوەی ئەو سکاڵایەی یەکێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆماری کردووە، چوونکە نایەوێت بڕیارەکەی ببێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
-
ناوهڕۆكی كۆبوونهوهی مهسروور بارزانی و وهزیری نهوتی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراقی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری كۆ بووهوه و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دووپات کردەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی و شاندی عێراقی پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى بە شاندێکی باڵای عێراقی ڕاگەیاند: دهستپێكردنهوهى ههرچى زووترى ناردنهدهرهوهى نهوتى ههرێمى كوردستان، گرنگ و پێويستە.
-
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی هەرێم:
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لێکتێگەیشتنێکی تەواو هەیە سەبارەت بە پرسی مووچە و بڕیاریشە مووچەی مووچەخۆران لە ناکۆکیە سیاسیەکان جیابکرێتەوە.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لە گرنگیی پاراستنی سەلامەتی هێزەکانی هاوپەیمانان و باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دەکەنەوە.
-
سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لێدەکەنەوە:
نابێت ڕێگە بدرێت عێراق ببێتە بشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێگه نهدرێت عێراق ببێته بهشێكى كێشه و ئاڵۆزييهكانی ناوچەکە.
-
ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانەکەی سوودانی بۆ هەولێر ڕێگری کردن بۆ لە کاریگریی شەڕی بیانی لەسەر عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆردوومان کردنی فڕۆکەخانەی هەریر لەلایەن گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر، بە "حساب" نەکردنی ئەو گرووپانە بۆ حکوومەتی عێراق لێکدەدرێتەوە.
-
دەنگی ئەمریکا ڕاگەیێندراوێکی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان کە دەزگایەکی فەرمی سەربە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە زانیاریی هەڵەی لەبارەی هێرشی سەر ڕانیە بڵاو کردەوە.
-
دژەتيرۆری کوردستان:
بنکەی هەریر لەلایەن هاوپەیمانانەوە چۆڵ کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ۱۹:۱۵، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
-
بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوویەوە.