بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لێکتێگەیشتنێکی تەواو هەیە سەبارەت بە پرسی مووچە و بڕیاریشە مووچەی مووچەخۆران لە ناکۆکیە سیاسیەکان جیابکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بەبڕیارەکانی بەغدا دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لێکتێگەیشتنێکی تەواو هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەتایبەتیش پرسی مووچە.

بەپێی وتەکانی خۆی، هەردوولا لەسەر ئەوە کۆکن کە پێویستە مووچەی مووچەخۆران بە یەکجاری لە ململانێ سیاسییەکان جیابکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چاوگێک لە وەزارەتى دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەکارى پێویست کراوە بۆ ئەوەى لەلایەن بەغداوە بە زووترین کات پارەی مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت. وتیشی، چاودێریی دارایی عێراق سەرقاڵى کۆکردنەوەى داتا و زانیارى نوێیە لەسەر مووچە و فەرمانبەرانى هەرێم.

News Code 222481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha