هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵی چاره‌سه‌ر بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فەرانسا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵی چاره‌سه‌ر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم پێشوازىی له‌ ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزى فەرانسا له‌ عێراق کرد و له‌ دیدارێکدا ده‌ر‌باره‌ى دوایین پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌کانى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانى فەرانسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کاریگه‌رى و لێکه‌وته‌کانى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان و سه‌ردانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بۆ هه‌ولێر، به‌ ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌مدا و جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراقى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور کرده‌وه‌.

ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش، هه‌ردوولا باسیان له‌ هه‌وڵه‌کانى ڕێگرى له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى دۆخه‌که‌ کرد و داکۆکییان له‌ گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق کرده‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته‌ به‌شێکى ئاڵۆزییه‌کان و سه‌لامه‌تیى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتکاران پارێزراو بێت.

News Code 222499

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha