بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "خۆشحاڵ بووم ئهم ئێوارهیه له ههولێر پێشوازی له دۆستی گهلی کوردستان و هاوڕێی ئازیز بهڕێز بۆریس جۆنسن سهرۆکوهزیرانی پێشووتری بهریتانیا بکهم".
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نووسیویەتی: "پێکهوه دهربارهی دوایین پێشهاتهکانی ناوچهکه، ئاڵنگاری و ئهگهرهکان و پێشبینی بۆ داهاتوو، بیروڕامان گۆڕییهوه".
پۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پاڵپشتی لەو هەنگاوە دەکات کە هەرێمی کوردستان هەڵیدەبژێرێت و ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت لە دەستووری عێراق رێز لە مافەکانی هەرێمی کورستان بگیرێت.
رۆژی دووشەممە، ۲۰ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، بۆریس جۆنسن لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک پرسیاری لێکرا ئەگەر ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا دەنێت یاخود نا؟ جۆنسن گوتی "ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئەوە پرسێکی دیموکراسییە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە، بەڵام سەبارەت بەو هەنگاوەی کە کوردستان هەڵیدەبژێرێت، من دوو شت دەڵێم، یەکەمیان، ئێوە پاڵپشتی ئێمەتان دەبێت، ئێوە پاڵپشتی منتان هەیە، پاڵپشتی بەریتانیاتان هەیە، دووەمیان، ئەو واقیعە دەستوورییەی ئێستا هەیە، دەبێت بەتەواوەتی رێزی لێبگیرێت بۆ ئەوەی دان بە ئاواتی رەوای گەلی کوردستان بنرێت".
Your Comment