٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٠:٣٨
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک گۆڕدرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک لە پۆستەکەی لادرا و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دانرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا جەبار تائی لە پۆستی فەرماندەی فەرماندەیی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک لابراوە لە شوێنەکەی  لیوا ساڵح حرز ناسر دانراوە.

فەلاح یایچی، قایمقامی کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەواڵەکەمان زانیوە، بەڵام بە فەرمی ئاگادار نەکراوینەتەوە، ئەوەش کارێکی ئاساییە لە سوپا ئاڵوگۆڕی لە پۆستەکان دەکرێت".

عەلی قەڵایی، لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکووک- حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی دووشەممە، ۲۰ـی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، هەواڵەکەی پێشتڕاستکردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لیوا جەبار تائی لابراوە و لە شوێنەکەی لیوا ساڵح حرز ناسر خەفاجی دانراوە.

لیوا روکن جەبار نیعمەت تائی، لە ۳۰ تشرینی دووەمی ۲۰۲۲ لە شوێنی فەریق روکن عەلی فرێجی بووە فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک کە سەرپەرشتی دۆسیەی ئەمنی کەرکووک دەکات.

لیوا ساڵح حرز ناسر خەفاجی، پێشتر فەرماندی فرقەی پیادەی هەشتی سوپای عێراق بوو، کە لە کەرکووک بڵاوبوونەتەوە.  پێش ئەویش فەرماندەی فرقەی پێنج بوو کە لە سنووری پارێزگای دیالە جێگیرن.

News Code 222542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha