بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، ۱۳-۱۱-۲‌۰۲۳ پێشوازیی لە شاندێکی باڵای عێراق کرد کە بۆ تاوتوێ‌کردنی بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، چوونەتە هەولێر.
حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، سەرۆکی شاندەکەی عێراقە و دوو جێگریشی ئەندامانی شاندەکەن، کە دوێنێ گەیشتنە هەولێر و چەند کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی گەرمترین پرسی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، ئەویش پرسی دەستکردنە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەتیش ئامادەی بوو، ''دوايين هه‌نگاو و رێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێ كران.''
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له پشتگيريى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه، بۆيه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به گرنگ و پێويست زانى.
وه‌زيرى نه‌وتى عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختى له خواستى جدديى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پو‌خته‌يه‌كى له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو.
Your Comment