بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ڤۆلکەر پێرسێس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق (يونامى) كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بيروڕايان لەباره‌ى ئه‌رک و سه‌ردانى پێرسێس بۆ عێراق و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق گۆڕييهوه و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌رک و كاره‌كانى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و رێكخراوه‌كانى له عێراق و هاوكارييه‌كانى له بوار و قۆناخهجياكاندا، ئاماژه‌ى به هه‌وڵ و كاره‌كانى يونامى كرد كه دواى پرۆسه‌ى ئازادى، يارمه‌تيى عێراقى داوه بۆ سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى و باشكردنى كارى دامه‌زراوه‌كان.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێرسێس، ديد و بۆچوونه‌كانى لەباره‌ى ئه‌ركى يونامى له عێراق و داواكاريى عێراق بۆ پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا خسته‌ڕوو، "هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رنج و بۆچوونه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى عێراق كرد."
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، وەکوو لە ڕاگەیێندراوەکەیشدا ئاماژەی پێکراوە، "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه"، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
Your Comment