بارزانی و سوودانی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرژی و ڕووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەلەستین و چۆنیەتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو تەحەدی و مەترسییانەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج
.

News Code 222464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha