-
دەزگای هەواڵگریی تورکیا:
کارکەر ئەندۆک فەرماندەی PKK لە کۆبانێ کوژرا
بەشی تورکیا- تیمی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسێکی یەپەگەی کردووەتە ئامانج.
-
ئەندامێکی گۆڕان:
بەشداری کردنمان لە حکوومەت هەڵەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بەشداری کردنیان لە حکوومەتدا هەڵە بووە و جێبەجێنەکردنی ئەو بەرنامەیەی دایاننابوو وایکرد لە ئاست خواست و داواکاری خەڵکدا نەبن و دەنگەکانیان کەمی کرد.
-
ڕێگە بە مامۆستایانی هەرێم نادرێت ناڕەزایەتییەکانیان بەرنە بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا ناڕەزایەتییەکانیان بەرەوە بەغدا بگوازنەوە ڕێگری لە تێپەڕبوونیان کرا و لە ئێستاشدا بازگەی نێوان سلێمانی - کەرکووک و گەرمیان - دیالە داخراوە.
-
بارەگاکانی هەسەدە لە دێرەزوور چەندین جار هێرشیان کراوەتە سەر
بەشی سووریا- چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی گوندەواری دێرەزوور.
-
گۆڕانکاریی لە هەیکەل و پۆستەکانی ENKS/ سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرا
بەشی سووریا- بەرپرسێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا گۆڕانکارییەکانی لە پێکهاتە و هەیکەلی پارتەکەیاندا ئاشکرا کرد.
-
یەکێتی و گۆڕان کێشەی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان پرسەکانی پاراستنی ئاسایشی خەڵکی هەرێم و بژێوی ژیانیان و دابین کردنی مافی مامۆستایان و هەڵبژاردنی هەرێمیان تاوتوێ کرد.
-
وتەبێژی یەکێتیی:
دابەش کردنی ڕاستەوخۆی مووچە لەلایەن بەغداوە، قەوارەی هەرێم ناخاتە بەر مەترسی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەر مەترسی، ململانێی ناڕەوای نێوان لایەنە سیاسییەکانە کە دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت.
-
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین:
۳ سەربازی تورکیا و ۲۰ میلیشیای سەربەو سوپایە لە عەفرین کوژران
بەشی سووریا- هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، رایگەیاند، لە ماوەی نزیکەی یەک مانگدا، ۳ سەربازی سوپای تورکیا و ۲۰ چەکداری میلیشیاکانی سەربەو سوپایە لە عەفرین کوژراون.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ۱۷ پێگەی پەکەکەمان لە قەندیل بۆردوومان کرد
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ۱۷ پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.
-
میت بڵاوی کردەوە:
بەرپرسی دابین کردنی چەکە قورسەکانی پەکەکە، لە سووریا کوژرا
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیدیعا دەکات بەرپرسی دابین کردنی چەکە قورسەکانی پەکەکە، لە سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە.
-
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق:
هەماهەنگی هاوبەش هەیە بۆ رێگری کردن لە هێرشی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و هەرێم
بەشی جیهان- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگی هاوبەش بۆ رێگری کردنی هێرشی سەر هێزەکانمان هەیە لە عێراق.
-
عێراق بە توندی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر جورف سەخر ئیدانە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکا لە جورف سەخر دەکات و دەڵێت، هێرشەکە بەبێ ئاگاداری ئەوان کراوە.
-
دهیهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" بهڕێوهدهچێت/مەنسوور جیهانی
بەشی فەرهەنگ و هونەر- دەیهمین خولی فێستیڤاڵی نێونهتهوهیی فیلمی "دهۆک" به تهرکیز له سهر سینهمای وڵاتی فهڕهنسا و به بهشداری بهرههمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بهڕێوهدهچێت.
-
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان باس لە هەناردە کردنەوەی نەوت دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومهتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەم پێش کۆتایی ئەمساڵ نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە.
-
لاهوور شێخ جەنگی لە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیدا پەیامێکی توندی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ڕۆژى شههیدى یهكێتیدا، لاهوور شێخ جهنگى پهیامێكى توندى بڵاو كردهوه و ڕایدهگهیهنێت، "سەرشۆڕی بۆ ئەوانەی لەسەر خوێنی شههیدان هەڵتۆقیون و خەریکی خوێنمژینی گەل و نیشتمانن".
-
سەرقاڵ بوونی جیهان بە غەززەوە بۆتە هۆی خێراتر کردنی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین لەلایەن تورکیاوە
بەشی سووریا- لە کاتێکدا سەرنجی هەموو جیهان لەسەر شەڕی غەززەیە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا سوودی لەوە وەرگرت و گۆڕانی دیمۆگرافیای ناوچەی عەفرینی خێراتر کردووە.
-
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:
٧٠٪ـی كێشەكانی هەرێم پارتی و یەکێتین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ٧٠٪ـی كێشەكانی هەرێمی کوردستان پارتی و یەکێتین.
-
قوباد تاڵەبانی:
هەرێمی کوردستان پێویستی به دهستووره بۆ خۆی له چوارچێوهی عێراقدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند وەکوو کوردێک هەست دەکەم کە سزای سیاسی دەدرێین، چوونکە لە ئێستادا مووچەی فەرمانبەرانمان چەند مانگێکە دواکەوتووە و بایکۆت لە بەشێک لە کوردستان بەردەوامە.
-
مەسروور بارزانی:
پەرەسەندنەکانی عێراق مەترسی ناسەقامگیری لێدەکەوێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند، بەردەوامیی پێشێل کردنی دەستووری عێراق و پابەندنەبوون بەو رێککەوتنەی پێکهێنانی ئەم حکوومەتەی ئێستای لێکەوتەوە، مەترسی ناسەقامگیری و دووبارە سەرهەڵدانەوەی تایفەگەریی دەکەوێتەوە.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی:
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سەرۆکی پەرلەمان جەمسەربەندی لە عێراق دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی دواین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سهبارهت به محهمهد حهلبووسى، دەڵێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لاوازیی دامەزراوەکان و بێتوانایی دامەزراوەکان نیشان دەدات لەمکاتەدا.
-
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
لیوای ۲۰ی هاوبەش دەستبەکار دەبێت و لەسەرەتای مانگی داهاتوو مووچە وەردەگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بڕیاری دەستبەکاربوونی لیوای ۲۰ی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دراوە و بڕیارە لە سەرەتایی مانگی داهاتوو مووچە وەربگرن.
-
مەرجەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەپیکور مەرجەکان بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوەتی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
-
پارێزگاری سلێمانی:
ئهگهر مووچه نیه بدرێته مامۆستایان با زهویان پێبدرێت و پلهیان بەرز بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگارى سلێمانى لهبرى پێدانى مووچه داوا دهكات ئیمتیازاتى تر بدرێته مامۆستایان و پرۆسهى خوێندن دهستپێبكاتهوه.
-
پەیامی سەرۆکی یەکێتی لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کاندیدەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی ڕایگهیاند، ئهوان باوەڕی تەواویان بە هاوبەشیی و کاری پێکەوەیی هەبووە، ئەقڵییەتی خۆفەرزکردنیان لە بڕیار و بەڕێوەبردندا ڕەت کردوەتەوە.
-
لەماوەی مانگێکدا ٦٢ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا
بەشی جیهان- بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا راگەیاند، لەماوەی مانگێکدا ٦٢ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و دەوروبەری.
-
پێنجەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە بانە پاش ناساندنی باشترینەکان کۆتاییهات
بەشی کوردستان- پێنجەمین فێستیڤاڵی سەرانسەریی هەڵپەڕکێی بانە لە بیست و سێهەم تا بیست و پێنجەمی گەڵاڕێزان لە بانە بەڕێوەچوو و پاش ناساندنی باشترینەکان کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
-
یەکەم کەمپی پەنابەران لە سلێمانی داخرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزیری كۆچ و كۆچبهرانی عێراق داخستنی كهمپی قۆرهتوی له پارێزگای سلێمانی ڕاگهیاند.
-
کێشەی کەمیی دەرمان لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- کارگێڕێکی دەرمانخانەی کەمپی مەنبەج داوای لە ڕێکخراوە مرۆیی و پزیشکییەکان کرد کە دەرمان و ستافی پزیشکی بۆ دەرمانخانەکە دابین بکەن.
-
تورکیا گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە ۲۰ پەرلەمانتاری هەدەپ قەدەخە کرد
بەشی توکیا- تورکیا گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە ۲۰ پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – هەدەپ قەدەخە کردووە.
-
ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان:
لە کۆنگرەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا کەمینەیەکی زۆر کەم پشتی حەقیان گرت
بەشی جیهان- عەلی قەرەداغی لەبارەی کۆنگرەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەبارەی غەززەوە رایگەیاند: هەندێکیان کوشتنی خەڵکی مەدەنی و منداڵ و ژنانیان ڕەت کردۆتەوە، لەکاتێکدا خۆیان ڕۆژانە دەیانکوژن.