بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جهنگى لە پەیامەکەیدا ڕاشیگهیاندووه، "شههیدان بوون بە سیمبولی خەبات و فیداکاری و بوونە موڵکی گەلەکەیان نەک حزب و لایەنێک، بەڵام بەداخەوە دوای 34 ساڵ لە حکومڕانی سەربەخۆ، گەیشتوین بەو ڕۆژەی کە هەرگیز شەهیدەکانمان ئاواتیان بۆ نەخواستووە".
لهو پهیامهیدا لاهور شێخ جهنگى نووسیویهتى، "ئەوانەی ئێستا حکومڕانی دەکەن لە جیاتی وەفاداری و ئاسوودەکرنی ڕۆحی شەهیدەکانمان، بێباکن لەوەی کە چۆن منداڵ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بێنازکراون، بێباکن لەوەی گەلەکەمان ڕۆژ بەڕۆژ بێهیواتر دەکرێت".
ناوبراو دهشڵێت، "لەپێناو پارە و کۆشک و تەلار و دەستکەوتی کەسی و حزبی، خەریکە هەموو خەونەکانی ئێوە و هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە بەخوێن و خەباتی ئێوە بەدیهاتووە دەکەن بەقوربانی مەرامەکانیان و جارێکی تر گەلەکەمان بێهیواتر و بێنیشتمان و بێناسنامە دەکەن، سەرشۆڕی بۆ ئەوانەی لەسەر خوێنی ئێوە هەڵتۆقیون و خەریکی خوێنمژینی گەل و نیشتمانن".
Your Comment