بارەگاکانی هەسەدە لە دێرەزوور چەندین جار هێرشیان کراوەتە سەر

بەشی سووریا- چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی گوندەواری دێرەزوور.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی سەربازیی هەسەدە لە دێرەزوور ڕایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر سێ بارەگای سەربازی لە شارۆچکەی ئەلعەزبە لە گوندەواری باکووری دێرەزوور، هێرشێکی دیکەش هاوکات بووە لەگەڵ ئەوەی یەکەم و چەند پێگەیەکی هەسەدەیان کردە ئامانج لە ناحیەی ئەلسوور لە گوندەواری باکووری دێرەزوور.

لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ناوچەکانی دێرەزوور لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە چەندین هێرشی بۆ سەر بارەگاکانی هەسەدە بەخۆوە بینیوە، کە هێزەکانی حکوومەتی ناوەندیی سووریا پشتیوانیان دەکەن، کەوا ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ دەکەن.

هەروەها لە گوندەواری ڕۆژئاوای دێرەزوور، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و خاڵە ئەمنییەکان لە شارۆچکەکانی ئەلجیعە، ئەلحیسان و موحەیمیدە.

لە لایەکی دیکەوە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، چەکداران هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی ئەلشوهەیل، ئەبو حەردوب، ئەلحەجنە و ئەلسەبا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، سەرجەم هێرشەکان بە وەڵامدانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆتاییان هاتووە، و هیچ زیانێکی مرۆییان لێنەکەوتووەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەو هێرشانە نەداوە.

News Code 222563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha