ڕێگە بە مامۆستایانی هەرێم نادرێت ناڕەزایەتییەکانیان بەرنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان بڕیاریان‌دا ناڕەزایەتییەکانیان بەرەوە بەغدا بگوازنەوە ڕێگری لە تێپەڕبوونیان کرا و لە ئێستاشدا بازگەی نێوان سلێمانی - کەرکووک و گەرمیان - دیالە داخراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە مامۆستایانی ناڕازی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە بەرەو بەغدا بەرێکەوتن، بەڵام ڕێگرییان لێکرا، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێت: "سوپای عێراقی فەرمانی بە بازگەکان کردووە رێگری لە مامۆستایانی ناڕازی بکەن".

لە ئێستاشدا هاتوچۆ لە نێوان هەریەکە لە بازگەکانی سلێمانی - کەرکووک، هەروەها بازگەی نێوان گەرمیان - دیالە ڕاگیراوە، زیاتر لە ۳۵۰ مامۆستای ناڕازیش لە بازگەی کوڵەجۆی قەزای کفری گیریان خواردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی هەینی، مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، رۆژی یەکشەممە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ بەرگری‌کردن لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێم و ڕزگاکردنی مووچەکانیان ئامادەییان دەبێت، لە رۆژی دووشەممەش لە ۱۳ ناوچەی هەرێم خۆپیشاندان دەکەن.

News Code 222565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha