گۆڕانکاریی لە هەیکەل و پۆستەکانی ENKS/ سەرۆکی نوێ هەڵبژێردرا

بەشی سووریا- بەرپرسێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا گۆڕانکارییەکانی لە پێکهاتە و هەیکەلی پارتەکەیاندا ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە گۆڕانکارییە نوێکاندا، نیعمەت داوود لە شوێنی سعوود ئەلمەلا وەک سەرۆکی پارتەکە دەستنیشان کراوە، کە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو دەست‌لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و بەدرێژایی ئەو ماوەیە پۆستەکە بە بەتاڵی مابووەوە، هەروەها سلێمان ئووسو وەک جێگری نیعمەت داوود دەستنیشان کرا.

فەیسەڵ یووسف، کە لە کاتی ئەم گۆڕانکاریانەدا پۆستی گوتەبێژی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی بەدەستەوەیە، کە پۆستێکی نوێیە لە هەیکەلی ئەنجومەنەکەدا، لە لێدوانێکدا بۆ نۆرس پرێس ڕایگەیاند: فەسڵە یووسف وەک بەڕێوبەری نووسینگەی ئەنجومەنەکە دەستنیشان کراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنەکە دەستەی سەرۆکایەتی فراوانتر کردووە، ژمارەی ئەندامانی لە پێنجەوە بۆ هەشت ئەندام زیاد کردووە، کە پێکهاتوون لە ئەندامانی هەردوو پارتە سەربەخۆکە، نوێنەری ڕێکخراوەکان، هەروەها ئەنجومەنی ئێزیدی سووریا.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە، هەڵبژاردن لە چوارچێوەی ئۆرگانەکەدا شەش مانگ جارێک ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی وەرزی.

ئەندامانی نوێی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە بریتین لە: نیعمەت داوود، سلێمان ئووسو، فەسڵە یووسف، فەیسەڵ یووسف، محەمەد ئیسماعیل، سەرحان عیسا، عەبدولباری خەلەف و زەهرا ئەحمەد.

گوتەبێژی ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گۆڕانکارییەکە لە چوارەمین کۆنفرانسدا پەسەندکراوە، کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەچوو و لە دوایین کۆبوونەوەشدا پەسەندکراوە.

ئەنجومەنەکە محەمەد ئیسماعیل کە هاوکات سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریایە، وەک نوێنەری خۆی لە بەرەی ئاشتی و ئازادی دانا، کە هاوپەیمانییەکی ئۆپۆزسیۆنە و هەریەک لە ڕێکخراوی دیموکراتی ئاشووری، بزووتنەوەی سبەی سووری، ئەنجوومەنی عەرەبی لە جەزیرە و فورات لەخۆدەگرێت، ئەمانەش ئەو پارتانەن کە زۆربەیان لە هاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆندا کۆ دەبنەوە.

News Code 222561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha