پێنجەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە بانە پاش ناساندنی باشترینەکان کۆتایی‌هات

بەشی کوردستان- پێنجەمین فێستیڤاڵی سەرانسەریی هەڵپەڕکێی بانە لە بیست و سێهەم تا بیست و پێنجەمی گەڵاڕێزان لە بانە بەڕێوەچوو و پاش ناساندنی باشترینەکان کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نێو ۱۳ گرووپی سەرکەوتوو بۆ بەشی کێبەرکێ، خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەران بە گرووپەکانی چیکسای خۆراسان، گۆڤەندی ورمێ، ۱۲ سوارەی مەریوان و سیروانی ئیلام بەخشرا. چیای سەقز خەڵاتی باشترین چۆپی کێش و هەتاوی مهابادیش خەڵاتی باشترین گاوانی پێ بەخشرا.

شایانی باسە هەڵپەڕکێی کوردی چەندین شێواز و جۆری جیاوازی هەیە و هەرەیەکەیان پەیامێکی تایبەتی بۆ بەردەنگی خۆی هەیە.

News Code 222513

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha