بەرپرسی دابین کردنی چەکە قورسەکانی پەکەکە، لە سووریا کوژرا

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیدیعا دەکات بەرپرسی دابین کردنی چەکە قورسەکانی پەکەکە، لە سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، بڵاوی کردەوە لە ڕومەیلان لە باکووری سووریا، فەخرەددین تۆلون-ی کوشتووە، کە ناوە نهێنییەکەی خەیری سەرهات-ە و بەرپرسی دابین کردنی چەکی قورس بوو بۆ پەکەکە/یەپەگە و لەلایەن ئینتەرپوڵەوە داواکراو بوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئانادۆڵۆ تۆلون کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە سووریا و عێراق و وڵاتانی دراوسێ چەکی قورسی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان دابین کردووە.
هەروەها تۆلون کە لەلایەن دادگاکانی سزای قورسی ئیغدر و ئەرزەڕۆمەوە بە تاوانی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئامانجدار" پەڕاوی بۆ کرابوویەوە.

News Code 222552

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha