مەرجەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەپیکور مەرجەکان بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوەتی بەرھەمھێنان ‌و ھەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان "ئەپیکور" ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دانوستانەکانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق ‌و حکوومەتی ھەرێم بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە: "ھەرجۆرە زیادکردن‌ و گۆڕانکارییەک پێویستە بە ڕەزامەندی حکوومەتی فێدراڵ، حکوومەتی ھەرێم‌ و کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بێت، ھەروەھا پێویستە دڵنیایی ھەبێت لەبارەی پارەی ھەناردەی رابردووو داھاتووش، پێویستیشە پارەی فرۆشی نەوتی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ڕاستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیاکان.

جەختی لەوەش کردۆتەوە، پێویستە ڕێککەوتن ‌و شێوازی ئێستای بازرگانی ‌و ئابووری کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور وەک خۆی بمێنێتەوە.

ھاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەپیکور" گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵ‌ و حکوومەتی ھەرێم بە ھەنگاوێکی گرنگ‌ و ئەرێنی بە ئاڕاستەی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان ‌و ھەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیاوە دەزانێت ‌و پابەندە بە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان.

News Code 222522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha