لە کۆنگرەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا کەمینەیەکی زۆر کەم پشتی حەقیان گرت

بەشی جیهان- عەلی قەرەداغی لەبارەی کۆنگرەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەبارەی غەززەوە رایگەیاند: هەندێکیان کوشتنی خەڵکی مەدەنی و منداڵ و ژنانیان ڕەت کردۆتەوە، لەکاتێکدا خۆیان ڕۆژانە دەیانکوژن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لەبارەی هەڵوێستی سەرکردەکانەوە لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە دەڵێت: "کەمینەیەکی زۆر کەم پشتی حەقیان گرتووە و داواکاری و هەڵوێستی شەرەفمەندانەیان هەبووە لە کۆنگرەی لوتکەی عەرەبیی ئیسلامیدا، بەبێ ئەوەی داواکارییەکانیان لەپێش چاو بگیرێت بەداخەوە، بەڵام هەندێکیان هەوڵیان داوە حەماس و ئیسڕائیل بەیەکەوە ئیدانە بکەن، واتە ڕەوا و ناڕەوایان یەکسان کردووە بەیەک".

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات: "هەندێکی تریان گەمارۆکەی سەر غەززەی ڕەت کردۆتەوە، لەکاتێکدا خۆی چەندین ساڵە گەمارۆی غەززە داوە، هەندێکی تریان کوشتنی خەڵکی مەدەنی و منداڵ و ژنانیان ڕەت کردۆتەوە، لەکاتێکدا خۆیان ڕۆژانە دەیانکوژن، هەندێکی تریان ئاماژە بە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژئاوا دەدەن و لە وڵاتەکەی خۆیاندا ڕێگەی لێ دەگرن".

عەلی قەرەداغی دەشڵێت: "لەنێو ئەم هەڵوێستە دژبەیەکانەدا، کۆنگرەی لوتکە بەڕاستی لاواز بوو و گوزارشتی لە سادەترین و بچووکترین داواکارییەکانی گەلی عەرەبی و ئیسلامی نەکرد".

News Code 222506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha