لیوای ۲۰ی هاوبەش دەستبەکار دەبێت و لەسەرەتای مانگی داهاتوو مووچە وەردەگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بڕیاری دەستبەکاربوونی لیوای ۲۰ی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دراوە و بڕیارە لە سەرەتایی مانگی داهاتوو مووچە وەربگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، لەگەڵ عەبدولئەمیر یارەڵلا، سوپاسالاری عێراق کۆ بووەتەوە و سەبارەت بە لیوای ۲۰ی هاوبەش بڕیار دراوە کە "تەواوی گرفتەکان وەلابنرێن و فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەربچێت."

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بڕیاردراوە لیوا هاوبشەکە تا ۱ی ۱۲ پەیوەندی بکەن و مووچەی ئەو مانگەشیان پێ بدرێت.

لیوای ۲۰ ئەو هێزە هاوبەشەیە کە لە ئابی ۲۰۲۱ لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بڕیاری دروستکردنی درا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی کە لەنێوان هەردوولادا هەیە و چەکدارانی داعش دەیقۆزنەوە. هێزەکە سێ هەزار و ۷۰۰ پێشمەرگەی تێدایە و مووچەکانیان لەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق دەبێت.

بەپێی وتەی شاخەوان عەبدوڵا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناوی پێشمەرگە و سەربازانی سوپای عێراق لە هێزەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە رادەگەیەنرێت و هەر کەموکورییەک هەبێت دوای دەستبەکاربوونیان چارەسەر دەکرێت.

News Code 222526

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha