بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی تورکیا، موتڵو کاجار کە ناوە نهێنییەکەی کارکەر ئەندۆک و لەدایکبووی کوردستانی تورکیایە و فەرماندەی شەڕڤانانی یەپەگە بووە لە کۆبانێ و ناوی لە لیستی داواکراوانی تورکیادا هەبووە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کۆبانێ کراوەتە ئامانج.
وەک میدیای تورکیا دەڵێت، موتڵو کاجار لە ساڵی ۲۰۰۳ چووە نێو پەکەکە و لە ئەکادیمیای هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە و کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە لە قەندیل، خولی ڕاهێنانی بینیبوو.
بە گوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، کاجار پێشتر فەرماندەی یەپەگە بووە لە ناوچەی تەلرەفعەت و دواتر ئەرکی فەرماندەییکردنی شەڕڤانانی لە ناوچەی دێرک لە کوردستانی سووریا پێ سپێردراوە.
هێشتا هەسەدە و یەپەگەش هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی بەئامانجکردنی کارکەر ئەندۆکەوە نەداوە.
Your Comment