بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم سەلاح حەسەن، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە ڕووداوی ڕاگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردنەکە بۆ لاهوور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی دیکەیە و لەلایەن دادگایێکی فەرمییەوە دەرچووە.
حاکم سەلاح دەشڵێت: فەرمانی دەستگیرکردنەکە "هیچ پەیوەندییەکی بە دەستێوەردانی حیزبی و سیاسییەوە نییە".
ناوبراو باس لەوەش دەکات: "فەرمانی دەستگیرکردنەکە ڕۆژی پێنجشەممە دەرچووە."
وتەبێژی دادگای سلێمانی لەبارەی تۆمەتەکەش، دەڵێت: "بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی" فەرمانەکە دەرکراوە.
وتەبێژی دادگای سلێمانی ئاشکرای دەکات لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی دەرچووە بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی.
News ID 225956
Your Comment