هێزێکی زۆری ئەمنی لە نزیکیی ماڵی لاهوور شێخ جەنگی  جێگیرکراوە

لە سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی قەرەباڵغییەکی زۆر دروستبووە و هێزێکی زۆری ئەمنیش لە بازگەکان و شاری سلێمانی جێگیرکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە بەرەی گەل بە وێستگەنیوزی راگەیاندووە: "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەرچووە، هێزێکی زۆری ئەمنی لەلای لالەزار جێگیرکراوە".

تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکاری دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی-یان ئاشکرانەکردووە.

هەروەها لە سەرەتادا چەند میدیاکی هەرێمی کوردستان وا بڵاویانکردەوە کە بڵاوە پێکردنی ئەو هێزانە لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئەمنییەوەیە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانی دەڵێت: "ئەو هێزەی هەیە هیچ پەیوەندی بەئاڵوگۆڕی پۆستی ئەمنییەوە نییە".

News ID 225955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha