بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریایە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆککۆماری سووریا بە پشتیوانیی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ئاگربەستێک ڕێککەوتوون کە لە لایەن تورکیا، ئوردن و دراوسێکانی دیکەی دوو وڵاتەوە پێشوازیی لێ کراوە.
تۆم باراک هەروەها داوای لە دروزییەکان و هۆزە عەرەبەکان و سوننەکان کرد چەکەکانیان دانێن و لەگەڵ کەمینەکانی دیکە شوناسێکی نوێ و یەکگرتووی سووری دروست بکەن و لەگەڵ دراوسێکانیان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا بژین.
پاش ئەوەی لە حەفتەی ڕابردوودا و لە ئەنجامی پێکدادانی هۆزە عەرەبەکان و کەمینەی ئایینیی دروزی لە پارێزگای سوەیدای باشووری رۆژئاوای سووریا، هێزەکانی سوپای سووریا هێرشیان کردە سەر دروزییەکان و سەدان کەس بوونە قوربانی، لە کاردانەوەیێکدا سوپای ئیسرائیل هێزەکانی سەر بە سوپای سووریا و چەندین شوێنی حکوومی و سەربازیی لە سووریا بۆردوومان کرد.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا دەڵێت لە پێکدادنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ۶۳۸ کەس لە هەموو لایەنەکان کوژراون.
Your Comment