تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کە هاوکات نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ئاشکرای کرد بە نێوەندگیریی ئەمریکا، ئەحمەد شەرع و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.
بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ۲۴۸ کەس تاوەکوو ئەمڕۆ لە ڕووداوەکانی شاری سوەیدا و دەوروبەریدا کە لە یەکشەممەی ڕابردووەوە سەریانهەڵدا، کوژراون.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: پێشوازی لە بڕیاری پەكەكە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چهکدانان و بهپیرهوهچوونی بانگهوازی بهڕێز ئۆجالان دەکەین و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازى دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.