بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "ئێمه له سوه‌یدا بانگه‌واز له گه‌له‌كه‌مان وه‌رده‌گرین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێڕه‌وی سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه ئامانج".
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات وتیشی: "كوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هێما ئاینیه‌كان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و به‌هاكانی سووریا‌ن، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م كاره شه‌ڕانگێزیانه بوه‌ستێنرێن و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رپرسی ئه‌و ڕووداوانه بكرێت".
مه‌زڵووم کۆبانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "دوای 14 ساڵ شه‌ڕ، كاتی ئه‌وه هاتووه خوێنڕشتن ڕابگیرێت، سووریا به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌ره‌وپێش ناچێت، به‌ڵكوو به گفتوگۆ و عه‌قڵ سه‌رده‌كه‌وێت".
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت: "پرسی گه‌لی دروزمان پرسی نه‌ته‌وه‌ییه و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت ده‌ستوری بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگ بێت".
Your Comment